تەندروستی

هۆکاری ژەهراویبوونی 100 خوێندكار لەسلێمانی ئاو و خواردن بووە

Mic
2022-09-24

تەندروستی سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا ئەنجامی پشكنینی قوتابخانەیەكی لەگەڕەكی هەواری شاری سلێمانی بڵاوكردەوە، كە 100 منداڵ تێیدا تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون، لەڕوونكردنەوەكەدا هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئاو و خواردن.
لەرونکردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاتووە: دوای ئەوەی لەبەرواری ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەکەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت .
تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی :-
۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو .
۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیروە دابین دەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت .

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.