هەواڵ

تشرینیەكان دیسان دەچنەوە شەقامەكانی بەغدا

Mic
2022-10-01

ئەمرۆ شەممە سەدان خۆپیشاندەر لە بەغدای پایتەختی عێراق گردبوونەوە و یادی سێیەمین ساڵیادی راپەڕینی ئۆكتۆبەری 2019یان كردەوە، كە بە رەتكردنەوەی گەندەڵی و خراپی بارودۆخی ژیان لە وڵاتێكدا هات كە شاهیدی دۆخێكی ئیفلیجی سیاسییە.
لە ڤیدیۆ کلیپەکاندا دەرکەوتووە کە خۆپیشاندەران هەوڵی بەزاندنی بەربەستە ئەمنییەکانی سەر پردی ئەلجمھوریە دەدەن، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بلۆکی کۆنکرێتی بە تەواوی داخرابوو، کە رێگرییان لە خۆپیشاندەران کرد بەرەو ناوچەی سەوز بپەڕنەوە، پۆلیسی ئاژاوەگێڕان لە پردی ئەلجمھوریە لە بەغدا گازی فرمێسکڕێژیان ئاراستەی خۆپیشاندەران کردووە.
خۆپیشاندانەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 سەریان هەڵدا، و چەند مانگێکی خایاند، لەو ماوەیەدا سەدان هەزار خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر کەمپیان گرت و ئیدانەی بڵاوبوونەوەی بێکاری و داڕمانی ژێرخان و نەبوونی دیموکراسییان کرد.
دوای سێ ساڵ له‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌، چه‌ند سه‌د خۆپیشانده‌رێك كه‌ زۆربه‌یان گه‌نج بوون، له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ بۆ یادی ئه‌و توڕه‌یییه‌ و وێنه‌ی كوژراوه‌كان و ئاڵای عێراقیان هه‌ڵدا.
بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: خۆپیشاندەران بەربەستی ئاسنیان فڕێداوە کە وەک بەربەست لەسەر پردی جومھوریە لە رووبارەکە دانرابوو، دووپاتیشی كردەوە كە 18 پۆلیسی ئاژاوە بە سوكی بریندار بوون، دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە بەرد و بوتڵ باران كراون.
ساڵیادی خۆپیشاندانەکان لە کەشێکی گرژیدا بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا "ڕەوتی سەدر ڕووبەڕووی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەبێتەوە لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی یاسادانان".
موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی خێرای پەرلەمان دەکات، لە کاتێکدا نەیارەکەی خوازیاری چوارچێوەی هەماهەنگییە، بۆ پێکهێنانی حکومەت پێش هەر هەڵبژاردنێک.
لە 29ی ئابدا ئەو گرژییە گەیشتە لوتکە کاتێک ژمارەیەک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەگەڵ سوپا و پیاوەکانی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەریدا پێکدادانیان کرد و لەو شەڕانەدا زیاتر لە سی لایەنگری ڕەوتی سەدری کوژران.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.