هەواڵ

شەوی رابردوو ئێران و توركیا پێكەوە هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان

Mic
2022-10-02

شەوی رابردوو  لەلایەك سوپای توركیا بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەی برادۆست و ئامێدییان كردووە و هێرشی زەمینییان ئەنجامداوە دژ بە پەكەكە، لەلایەكیش ئێران لەڕێگەی تۆپخانەكانیەوە بارەگاكانی هەردوو كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێرانیان بۆردوومان كردووە.
درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی شەڕ و رووبەڕووبونەوەی زەمینی لە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە روویدا، دواتر توركیا لە رێگەی فڕۆكەی جەنگی ناوچەكەی بۆردومان كرد، ئەوەش هاوكات بووە لەگەڵ بۆردوومانی ئێران بۆسەر ناوچەی برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر.
تا درەنگانی شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران، ناوچەكانی كەپرە و شیلان و بەردەسۆر و ئەستیرۆكان و كونەگورگ لە سنووری باڵەكایەتی و ناوچەكانی بەربزین و بن گوندی پەڕێز و گوندی كەتینە و گوندی دەرھۆڵ لە ناوچەی برادۆستی لە سنوری پارێزگای ھەولێر تۆپباران كردووە.
بەشێوەیەك لە ماوەی تەنھا پێنچ خولەكدا ئێران زیاتر لە 60  تۆپی ئاڕاستەی ئەو ناوچانە كردووە، لەگەڵ تۆپبارانەكەی ئێرانیش، سوپای توركیا لە رێگەی تۆپخانەكانییەوە ناوچەی ڕۆبی و ڕواڵ و گەلی ڕەش و تارستا و كەم كۆڕا-ی لە برادۆست تۆپباران كرد.
تائێستا لەبارەی زیانەكانی ئەو دوو هێرشە لەلایەن ئێران و توركیاوە نە كۆمەڵەكان و نە پەكەكە هیچ راگەیەندراوێكیان بڵاونەكردووەتەوە، بۆردوومانەكانیش هاوكاتن لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كە ماوەی 15 رۆژە بەهۆی گیانلەدەستدانی كچە كوردی خەڵكی سەقز بەناوی ژینا ئەمینی درێژەی هەیە و تائێستاش بەردەوامە.
زیاتر لە هەفتەیەكە كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی بۆردوومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكات و رۆژی پێنج شەممەی رابردووش كۆماری ئیسلامی ئێران چەند بارەگایەكی كۆمەڵەكان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان لەكۆیە و زرگوێز و پردێ لەهەرێمی كوردستان بۆردوومان كرد بەهۆیەوە 10 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 40 كەسیش برینداربوون.
 

More News

Most Popular

زانست

زیلاندیا...هەشتەمین کیشوەری کە لە ئاوەکاندا نوقم بوو

Mic
2023-09-28

تەنها شتێک کە لەم پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.

کاتێک ٨٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.

ئێستا تەنها ئەوەی لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی کیشوەرەکە.

وەک لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.

شیکاری پێکهاتەی کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.

پاشان لە قۆناغی کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.

تولۆک و هاوکارەکانی بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.