هەواڵ

لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان 141 كەس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كوژراون

Mic
2022-10-03

لە 16 هەمین ڕۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا، زانكۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەكانیان كرد و لەناو شارەكانیش خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەردەوام بوون، بەپێی نوێترین ئاماریش ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون 140كەسی تێپەڕاندووە.
مەحمود ئەمیری موقەدم - بەرپرسی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند : تا ئێستا لەسەرتاسەی ئێران 141 خۆپیشاندەر بەدەستی ھێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژراون ، لەو ژمارەیە  52 كەسیان ئەو ئەو خۆپیشاندەرانەن كە  ڕۆژی ھەینی رابردوو  لە زاھیدان بەدەست ھێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژران .
مەحمود ئەمیری ئاماژەی بەوەش كرد ژمارەی بریندارەكان زیاترە لە پێنج ھەزار كەس و نزیكە 12 ھەزار كەسیش دەسگیركراون.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی راپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژمارەی ئەو كەسانەی لەخۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە بۆ 23 كەس بەرز بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماری كوژرا و بریندارەكان بەمشێوەیەن لە پارێزگای سنە كە ئوستانی كوردستانیشی پێدەوترێت (لە دیواندەرە دوو  كوژراو و 40 بریندار، سەقز یەك كوژراو و 100 بریندار، بانە 47 بریندار، سنە  170 بریندار، مەریوان یەك كوژراو 43 بریندار، دێولان؛ یەك كوژراو و 37 بریندار، بیجاڕ 17 بریندار، قوروە  40 بریندار، كامیاران  11 بریندار) واتە كۆی گشتی پێنج كوژراو و 505 بریندارهەن.
ئامارەكە لە پارێزگای ئورمیە بەمشێوەیەیە( شنۆ چوار كوژراو و 67 بریندار، ئورمیە، سێ كوژراو و 80 بریندار، پیرانشار؛ دوو كوژراو و 96 بریندار، مەهاباد، 45 بریندار، بۆكان  70 بریندار، تیكاب حەوت بریندار، ماكۆ شەش بریندار، نەغەدە  27 بریندار، سەردەشت، 36 بریندار كۆی گشتی: نۆ كوژراو و 434 بریندار)
لەپارێزگای كرماشان (ناوەندی كرماشان سێ كوژراو و 55 بریندار، ئیسلام ئابادی غەرب سێ كوژراو و 40 بریندار، پاوە؛ 20 بریندار كۆی گشتی  شەش كوژراو و 115 بریندار)
لە پارێزگای ئیلام (ناوەندی ئیلام یەك كوژراو و 40 بریندار، ئەیوان؛ 11 بریندار، ئاودانان، شەش بریندار، كۆی گشتی یەك كوژراو و 57 بریندار).
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هەنگاو لەشارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی ناڕازیی كورد لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دەستگیركراون و شوناسی زیاتر لە 400 كەسیان ئاشكرابووە و لەو 400 كەسەش 64 كەسیان ژن و 25 كەسیان مێرمنداڵن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.