ژیان

ژمارەیەك یاریزانی عێراقی لەبری جامی سوپەر شەكردانیان پێدەدرێت

Mic
2022-10-03

ئاژانسی نیشتیمانیی عێراق بڵاویكردەوە: چالاکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە رێکەوت بۆیان ئاشکرا بووە کە جامی خولی سۆپەری عێراق، شەکردانێکە و لای دوکانێکی بازرگانیی میسری دانراوە بۆ فرۆشتن.
ئەحمەد حسێن سەرنووسەری رۆژنامەی سەباح، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی: "دوای ئەو جامە (شەکردان)ە، کە نرخەکەی لە ئینتەرنێتدا 220 دۆلارە، و ئەو ئاهەنگە داماوەی بەڕێوەچوو، دەرکەوت ژمارەی مەدالیای یاریزانە براوەکان، کەمترە لە ژمارەی یاریزانەکان.
ئەحمەد حسێن وتیشی: کاتێکیش یاریزانەكان چوونەوە بۆ ژووری خۆگۆڕین، دەرکەوت مۆبایلەکانیشیا دزراوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.