هەواڵ

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەینێ لەبارەی عێراق كۆدەبێتەوە

Mic
2022-10-03

سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق كۆدەبێتەوە و جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەكاتی نیویۆرك و پێنجی ئێوارە بەكاتی بەغدا سەبارەت بە دۆخی عێراق و دۆزینەوەی رێگا چارەیەك و رزگاركردنی عێراق لە قەیرانەكان كۆدەبێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشی خستووەتەڕوو: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی جێنین پلاسخارت نوێنەری گشتی ئەمینداری نەتەوەیەكگرتووەكانە لە عێراق لەپێناو هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە، چاوەڕواندەكرێت ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت سەبارەت بە كاروبارەكان و ئەو گۆرانكارییانەی لەعێراقدا روویانداوە.
ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، رۆژی 20ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ تۆپخانەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاری سەر بە زاخۆیان كرد و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 26 كەسی دیكە برینداربوون، كە زۆرینەیان گەشتیاری عەرەب بوون و بۆ بەسەربردنی كات روویان لەو ناوچەیە كردبوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی داوایەكی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی توركیا لە عێراق كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
كۆبوونەوەكە لەكاتێكیشدایە ئێران ماوەی 10 رۆژە بۆردوومانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكات و توركیاش بەردەوامە لەبۆردوومانكردنی خاكی هەرێمی كوردستان و تائێستاش بەهۆی بۆردوومانی ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر خاكی هەرێم و عێراق سەدان هاوڵاتی بونەتە قوربانی.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.