وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت.
حوسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمساڵ حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیكراو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن و بنەتۆوەكە بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەش دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: گەنمەكە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشدەكرێت و ئەوانیش دەیاندەن بە جووتیاران.
لەبارەی جۆری گەنمەكەشەوە حسێن حەمەكەریم، بەرهەمێكی خۆماڵی و كوالێتیی بەرزە و بەشێوەیەكی زانستییانە هەڵگیراوە.
لەبارەی تێچووی گەنمەكەوە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: هەر تۆنێك نزیكەی 850 هەزار دیناری تێچووە، بەڵام بە نرخێكی پاڵپشتیكراو و هەرزانتر دەدرێتە جووتیاران و لەم مانگەشدا دابەش دەكرێت.
سلێمانی ـ MIC
لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.
گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”
وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.
هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.