هەواڵ

حكومەتی هەرێم رێگەی نەدا تونێلی دەربەندیخان و شەقامی مام جەلال لەكۆیە لەلایەن نەوەی نوێ نۆژەن بكرێنەوە

Mic
2022-10-04

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە شووشتنی تونێلی دەربەندیخان بە مەبەستی دەستپێكردنی نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە، پاش ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە نەوەی نوێ داوای ئەوە دەكات رێگای بدەن تونێلی دەربەندیخان نۆژەنبكاتەوە بە شێوەیەكی سەردەمیانە، هاوكات لەكۆیە رێگەنەدرا شەقامی مام جەلال نۆژەن بكرێتەوە و دەست بەسەر ئامێرەكانی تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێدا گیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەكانی حكومەت دەستیانكرد بە شووشتنی تونێلی دەربەندیخان بە ئامانجی نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە. هاوكات قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند: تونێلەكە بە رووی شۆفێراندا دادەخرێت و دەست بە نۆژەنكردنەوەی دەكرێت، لایخۆشیانەوە، تیمی جوڵانەوەی نەوی نوێ دوێنێ گەیشتنە تونێلەكە تاوەكو لەسەر داوای شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە دەستبكەن بە نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە بەڵام ریگریان لێكرا.
لە ماوەی رابردوودا جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی نووسراویان ئاراستەی پەرلەمان كرد بە مەبەستی رێگەدان بە تیمی نەوەی نوێ بە نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە، لە هەفتەی رابردووشدا و پاش گیان لەدەستدانی پێنج هاوڵاتی دیكەش بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای دەربەندیخان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا سەردانی تونێلی دەربەندیخانیان كردووە و رۆژی چوارشەممە رێكەوتی پێنجی 10ی 2022 دەست بە نۆژەنكردنەوەی دەكەن. لە پەیامێكیشیدا بۆ حكومەتی هەرێم، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لە حكومەت كرد؛ رێگەی بەدیل بۆ شۆفێران بدۆزنەوە تا تەواوكردنی كارەكانیان.
هاوكات لەكاتێكدا دوو رۆژە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یادی پێنج ساڵەی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی حزبەكەی دەكاتەوە، بەڵام زیاتر لە پێنج ساڵە نەیتوانیوە دووسایدێك كە بەناویەوە كراوە لەكۆیە تەواو بكات، رێگریشی كرد نەوەی نوێ تەواوی بكات.
دوو سایدی مام جەلال لە كۆیە زیاتر لە پێنج ساڵە نەتوانراوە تەواو بكرێت و تائێستاش رێگاكەی چەورێژە، لەهاویندا دەبێتە تەپ و تۆز و لەزستانیشدا دەبێتە قوڕاو و زۆر بە سستی كاری تێدە دەكرێت، بەپێی زانیاریەكانیش كێشەی پرۆژەكە نەبوونی پارەیە لەبانكەكان.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.