هەواڵ

زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ژنەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی بەختیاری سلێمانی كوژرا

Mic
2022-10-04

كاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێك كوژرا، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام میدیای نزیك لەپەكەكە دەڵێت ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژییە و تیرۆركراوە.
بەیانی ئەمرۆ سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەمایكی وت:لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی ژنێك لەنزیك پەیمانگەی تەكنیكی لەكۆڵانێكدا 11 فیشەكی پێوەنراوە و كوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەك لەپۆلیسی سلێمانی ئەو كەسەی كوژراوە چەند كەسێك پێشتر دوای كەوتوون و چاودێرییان كردووە، دواتر لەبەردەم ماڵێكدا تەقەیان لێكردووە و گیانی لەدەستداوە.
هەر سەبارەت بەو پرسە میدیای پەكەكە ئاشكرایكردووە:  ژنەكە ناوی( ناگەهان ئاكارسەر) ە و  ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژییە لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركراوە.
میدیای پەكەكە دەڵێت لەنزیك ماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی بەختیاری تەقەی لێكراوە و كوژراوە، دەشڵێت ناگەهان ئاكارسەر، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵكی شاری كۆنیای توركیایە وبە ڕەچەڵەك كوردە.

بەپێی ئەو بەدواداچوونەی مایك كردوویەتی، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لەهەرێمی كوردستان چوار كادری نزیك لە پەكەكە كوژراون، كە سیانیان لەسلێمانی و یەكێكیان لەكفری بووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.