دادگای باڵای فیدڕالی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، دەشڵێت ئەو دەستەیە نادەستوریییە.
دادگای باڵای فیدڕالی لەراگەیەندراوەكەیدا رایگەیاند: مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و كاندیدكردن مافێكی دەستورییە و پێویستە دەسەڵات هەموو ئامرازە پێویستەكان بۆ دەستەبەركردنی ئەو مافە دابین بكات و ئەگینا پرۆسەی هەڵبژاردن بەهای دیموكراسی خۆی لە دەست دەدات و پێچەوانەی دەستور دەبێت شەریعەتی خۆی لە دەست دەدات بە پێی بەندەكانی ماددەی (5) ی دەستووری كۆماری عێراق لە ساڵی 2005.
دادگای فیدڕاڵی عێراق راشیگەیاند: یەكێك لەگرنگترین ڕێگاكان بۆ بەدیهێنانی دیموكراسی بریتییە لە دەستەبەركردنی پەیكەرێكی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەستوەرنەدان لەو كارەدا و دانانی مەرجەعیەت لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسیدا بێلایەنی و سەربەخۆیی خۆی لە دەست دەدات.
لەراگەیەندراوەكەدا دادگای فیدراڵی عێراق دەشڵێت: شكستهێنان لە مسۆگەركردنی مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و خۆ كاندیدكردنی خەڵك لە پرۆسەی سیاسیدا پێكهاتە دەستورییەكانی خۆی لە دەست دەدات و كاریگەری لەسەر رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردندا هەیە.
دادگای فیدراڵی عێراق باسی لەوەشكردوووە: هەڵبژاردن دەبێت گۆڕەپانێك بێت بۆ پێشبڕكێ و بیروبۆچونەكان كە پەیوەستە بە دەوڵەت و خەڵكەوە، پێویستە هەڵبژاردن مسۆگەری مافە دەستورییەكانی هەمو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات دور لە ركابەری نەرێنی كە لەسەر بنەمای پەیڕەوكردنی هەموو شێوازەكان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی تاكەكەسی.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا هاتووە: كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بەپێی یاسای چواری ساڵی 2014 سەرپێچی دەستوری كردووە.
پێشتر فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سکاڵای لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردبوو دژی یاسای کۆمسیۆنی هەرێم، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش بێت نەوەی نوێ دامەزراوەیەکی حزبی هەڵوەشاندۆتەوە کە خولی رابردوو بە پشک پشکێنەی حزبی دامەزراوە،هاوکات بەوپێیەی دامەزراوەکانی هەرێم شەرعیەتیان لە دەستوری ۲٠٠٥ ەوە وەرگرتوە و دادگای فیدرالیش لەسەر ئەو دەستور پێکهاتووە و و نەوەی نوێش ئەو دادگایە وەک تەرەفی سێهەمی نێوان خۆیان و دامەزراوەکانی هەرێم سەیر دەکات تا ئەو کاتەی یەکێتی و پارتی حزبیانە بەکاریان بهێنن .
گرنگییەکی دیکەی بڕیارەکە لەوەدایە کە کۆمسیۆنی بەغدا و کۆمسێۆنێکی بێ لایەن سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکەن نەک کۆمسیۆنێک کە لە ریفراندۆمیشدا نەک هەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری تۆمەتبارکرا
خاڵێکی دیکەی بڕیارەکە ئەوەیە لەمەودوا قسەی کۆتایی لە هەرێمدا یەکێتی و پارتی نایکەن ، بەڵکو نەوەی نوێ هێزێکی کاریگەری ئەوتۆیە کە لەسەر ئاستی عێراق کە یاسای یاریەکە لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەگۆڕێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.