هەواڵ

ناڕەزایەتیەكان لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان 20 رۆژە بەردەوامن

Mic
2022-10-06

سەرەڕای بەكارهێنانی توندوتیژیی، كۆماری ئیسلامی ئێران نەیتوانیوە كۆتایی بەخۆپیشاندانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بهێنێت، سەرەرای ئەوەش  تادێت خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان ڕووبەرێكی فراوانتر لەو وڵاتە دەگرێتەوە.
دوێنێ لە نۆزدەیەمین ڕۆژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە دژی كوژرانی ژینا ئەمینی، لە زۆربەی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان بەردەوامی هەبوو، ژنان و كچانی ئێران بە فرێدانی لەچكەكانیان و وتنەوەی دروشمی  "ژن، ژیان ئازادی"  ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە زەوتكردنی ماف و ئازادییەكانیان دەربڕی.
هەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەوی ڕابردوو، لە بەشێكی بەرچاو لە شارەكان، بە تایبەتی ناوەندی پارێزگاكانی سنە، كرماشان، ئیلام و ورمێ هەروەها شارەكانی وەك دیواندەڕە، سەقز، مەریوان، مەهاباد، دێوڵان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەردەوامبوون و لە چەند شارێكیش هێزەكانی ئێران بە توندوتیژی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.
لە زۆربەی شارە گەورەكانیش بە تایبەتی تاران، شیراز، مەشهەد، ئیسفەهان، ڕەشت، تەورێز، زەنجان و یەزد خۆپیشاندان و گردبوونەوە هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوام بوون.
لە سیستان و بەلوچستان بە تایبەتی شاری زاهیدان كە لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە گەورەترین كوشتار لەو شارە ئەنجامدرا و زیاتر لە 60 كەس كوژران، تائێستاش دۆخەكە نائاساییە و ناڕەزایەتیەكان بەردەوامن و هێزێكی زۆر لەو شارە كۆكراوەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی ئێران لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تائێستا 154 كەس كوژراون، كە لانیكەم نۆ كەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، زۆرینەی كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، گیلان، ورمێ و سنە و كرماشانن.
رۆژی 13ـی ئەیلول، ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵان خەڵكی سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەگەڵ بنەماڵەكەی بۆ گەشت سەردانی تارانیان كرد. ژینا لەو رۆژەدا بە هۆی "رەچاونەكردنی باڵاپۆشی"، لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی كۆمەڵایەتی تاران دەستگیركرا و دوای تێكچوونی باری تەندروستی لە بنكەی پۆلیس، رەوانەی نەخۆشخانە كرا. ژینا، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا و رۆژی 17ـی مانگ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز لە ناو ئاپۆڕای خەڵكدا بە خاكسپێدرا.

More News

Most Popular

زانست

زیلاندیا...هەشتەمین کیشوەری کە لە ئاوەکاندا نوقم بوو

Mic
2023-09-28

تەنها شتێک کە لەم پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.

کاتێک ٨٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.

ئێستا تەنها ئەوەی لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی کیشوەرەکە.

وەک لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.

شیکاری پێکهاتەی کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.

پاشان لە قۆناغی کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.

تولۆک و هاوکارەکانی بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.