نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەیۆنان ئاشكرایكرد ئەو یەختەی لەنزیك دوورگەی كیسیرا لەیۆنان ژێرئاوكەوتووە، 95 كەسی تێدابووە و تائێستا 80 كۆچبەر ڕزگاركراون.
حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان بەمایكی وت: كاتژمێر 2:47 شەوی ڕابروو یەختێك لە نزیك دورگەی (كیسیرا ) بە 95 كۆچبەرەوە ژێر ئاو كەوت، وتیشی تا ئێستا 80 كۆچبەر ڕزگار كراوەن و چەندین تەرمیش دۆزراونەتەوە ، كە بە هۆی ئاستەنگیەكانی شوێنەكە و گیر خواردنی گۆچبەرەكان بە زەحمەت توانراوە ڕزگار بكرێن.
نوێنەری دەڤای لوتكە لەیۆنان ئەوەشی خستەڕوو: بە پێی زانیاریە سەرەتایەكان و بە پێی وتەی ڕزگار بووەكان كۆچبەرەكان عێراقی و ئەفغانیی بوون ، كە بە هۆی خراپی تەندروستیانەوە 11 كۆچبەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و لە ژێر چاودێری چڕدان.
وەك ئەو نوێنەرەی دەزگای لوتكە لەیۆنان دەڵێت: بە پێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە بەهۆی هەڵكردنی بایەكی بەهێزەوە یەختەكە خۆی بە بەردێكی گەوری ناو دەریاكەدا كێشاوە و بەوهۆیەوە یەختەكە تێكشكاوەو ژێر ئاو كەوتووە و تا ئێستاش پۆلیسی كەناراوەكانی یونان لە گەڕان بەردەوامن.
لەلایەكی دیكەوە فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند:درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی 5/10/2022 لە دەریایی ئیجە لەسنوری دەریایی یۆنان لەنزیک دوورگەی ( کیسیرا ) بەلەمێکی پەنابەران بە 95 پەنابەرەوە ژێر ئاوکەوت کە پێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ژمارەیان نەوەت و پێنچ کەس بوە، کەبەهۆی سەختی و خراپی کەش و هەواو شەپۆلەسەختەکانی دەریاوەوە بوە کە بەلەمی پەنابەرەکان بەر بەردێکی شاخاوی ناوچەکە کەوتووە.
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند توانیویانە 80 پەنابەر ڕزگاربکەن کە بریتین لە 55 پیاو ، حەوت ژن ، 18 منداڵ، پەنابەرەکانیش پێک هاتوون لە پەنابەرانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان) و چارەنوسی پانزە پەنابەر نادیارە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.