زانست

رووسیا فەیسبووك و ئینستاگرامی خستە لیستی تیرۆرەوە

Mic
2022-10-12

ئاژانسی ئینتەرفاكسی روسیا ئاشكرایكرد دەسەڵاتدارانی روسیا كۆمپانیای مێتایان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە كە خاوەنی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرامە.
ئەو بڕیارەی رووسیا دوای ئەوە دێت لەمانگی سێی ئەمساڵەوە دوای ئەوەی شەڕی ئۆكرانیا دەستیپێكرد رووسیا هەریەك لە فەیسبووك و ئینستاگرامی لەو وڵاتە سانسۆر كرد.
بڕیارەكەی رووسیا دوای ئەوە دێت كۆمپانیای مێتا پێشتررایگەیاند رێگە بەو پۆستانە دەدات كە دژ بە روسیان.
كۆمپانیای مێتا تانەی لەبڕیارەكەی حكومەتی روسیا داوە، بەڵام تائێستا دادگای مۆسكۆ وەڵامی نەداوەتەوە.
هەرچەندە وەتسئەپیش لەلایەن كۆمپانیای مێتا خاوەندارێتی دەكرێت بەڵام تائێستا رووسیا لەبارەی ئەو بەرنامەیەوە بڕیاری نەداوە.
 

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.