تەندروستی

لە جیھاندا 73 ھەزار حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە

Mic
2022-10-15

رێكخراوی تەندروستی جیھانی ئاشكرایكرد، تا ئێستا 73 ھەزار حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا تۆماركراوە و 28 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی تەندروستی جیھانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكرد، زۆرترین حاڵەتەكانی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەمریكا تۆماركراوە كە 26 هەزار و 834 حاڵەتە، پاشان بەرازیل بە هەشت هەزار و 521 حاڵەت و ئیسپانیا حەوت هەزار و 239 حاڵەت و فەرەنسا چوار هەزار و 64 حاڵەت.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەكۆی حاڵەتەكانی توشبوون 28 كەس گیانیان لەدەستداوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.