تەندروستی

خانمان ئاگاداربن، پێڵاوی پاژنە بەرز تووشی ئەم نەخۆشیەتان دەكات

Mic
2022-10-24

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی دەریخستووە پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرزو بەرزبونەوەی تێكڕای تووشبوون بە نەخۆشی شیزوفیرینیا هەیە لەنێوان خانماندا، ئەمەش زیان بە توانای مێشك و بیركردنەوە دەگەیەنێت.
بارل فلیترمارك بەڕێوبەری لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: بەپێی بیرۆكەی من پێڵاوی پاژنە بەرز خانمان تووشی قەلەقیەكی توندی پێیەكان دەكات لەكاتی ڕۆیشتندا، چونكە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنێكی ناتەندروست كەلە داهاتووشدا زیان بە ماسولكەكانی پێی دەگەیەنێت ، بەمەش كار لەتوانای ژیری خانمان دەكات.
مێژووی بەكارهێنان و لەپێكردنی پێڵا وی پاژنە بەرز بۆ هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ، بەڵام  ئەمە یەكەمین حاڵەتە دە ركەوتووە كە ژنان تووشی شیزو فرینیا دەكات.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.