بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیرانی تەواو یان بەشێكی دەبێتە هۆی تێكچوونی هەمیشەیی چاوەكان، زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران دەكەن بە بەكارهێنانی ڕێگەی ناڕاستەوخۆ.
سەلامەتترین تەكنیك بۆ بینینی خۆرگیران بینینی ناڕاستەوخۆیە، بۆ نموونە دەتوانیت بە ئاسانی وێنەیەكی خۆرگیران لە تیڤی یان ئۆنلاین سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی كەنالەكان بكەیت.
بەكارهێنانی چاویلكەیەك كە بە 'چاویلكەی خۆرگیران' دەخرێتە بازاڕەوە، زیاتر بووەتە جێی بایەخ، بەكارهێنانی سەلامەتی ئەم چاویلكانە پشت بە توانای فلتەركردنی عەدەسەكان و دیزاینی چوارچێوەكان دەبەستێت، تەنانەت لەو شوێنانەی كە عەدەسەكان بڕوانامەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە كارپێكراوەكاندا بگونجێت، بەكارهێنانی نادروستی ئەم چاویلكانە هێشتا ڕەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی جددی چاوەكان و پێشنیار دەكرێت كە نابێت چاویلكەی خۆرگیران بەكاربهێنرێت بۆ بینینی ڕاستەوخۆی خۆرگیران.
پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بەروودانی (خۆرگیران) ێكی نیمچەیی دەكەن لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە ئەمرۆدا خۆر گیرانەكە لەكاتژمێر 12:59 ی دوای نێوەڕۆ بەكاتی (هەولێر) دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆرو دیاردەكە دەستپێدەكات و لەكاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێ، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە لەكاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.
ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپاو باكوورو رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیاو رۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەمریكای باكوورو باشوورو ئوستورالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.
لە رووی فەلەكییەوە، كاتێك دیاردەی خۆرگیران روودەدات كە مانگ دەكەوێتە نێوان خۆرو زەوی، بەمەرجێ لەسەر یەك راستە هێڵ بن، ئەوكاتە سێبەری مانگ، كە قەبارەكەی بچووكە، دەكەوێتە سەرچەند ناوچەیەكی سنوورداری وڵاتان و ناوچەكانی تری هەسارەی زەوی و تەنها دانیشتوانی ئەوشوێنانەی كە خۆر تیایدا دەگیرێت، واتە، سێبەری مانگ بەسەریاندا تێدەپەڕێ ئەودیاردەیە دەبینن.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: