رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە لەهەرێمی كوردستان هەڵدەكشێت، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش جگە لەوەی كاریان بۆ چارەسەری نەخۆشەكان نەكردووە هاوكاری نەخۆشخانەكانیش نین، بەوتەی نەخۆشێك دەرمانی قاچاغ لەدەرەوە دەكڕن، بەپێی ئامارێكیش %75 ئەو كەسانەی لەنەخۆشخانەی هیوا تووشی شێرپەنجە دەبن خەڵكی سلێمانین.
ساڵی 2019 لە هەموو هەرێمی كوردستان حەوت هەزار و 831 تووشبووی نوێی شێرپەنجە هەبوون بە هەموو جۆرەكانییەوە، ساڵی 2020 شەش هەزار و 293 تووشبوو لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران و 18.5٪ـی كۆی گشتیی تووشبووانیش تووشبووی شێرپەنجەی مەمك بوون كە دیارترین و بەربڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجەیە لە هەرێمی كوردستان.
لەساڵی 2020 تووشبووان بەگوێرەی پارێزگاكان بەمشێوەیە دابەش بوون
- هەولێر سێ هەزار و 50 كەس كە دەكاتە 48.4٪ـی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
- سلێمانی دوو هەزار و 543 كەس كە دەكاتە 40.04٪ـی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
- دهۆك 700 كەس كە دەكاتە 11.01٪ـی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها لە ساڵی 2021دا حەوت هەزار و 908 تووشبوو بە هەموو جۆرەكانییەوە لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.
- هەولێر سێ هەزار و 808 كەس كە دەكاتە رێژەی 48.1٪ــی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
- سلێمانی سێ هەزار و 80 كەس كە دەكاتە 38.9٪ـی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
- دهۆك هەزار و 16 كەس كە دەكاتە 12.8٪ـی كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان.
كەسوكاری یەكێك لەنەخۆشەكان بەمایكی وت:"ئەو دەرمانەی دایكم بەكاری دەهێنێت ناوی " Petuzmab" ە و لەنەخۆشخانەی هیوا دەستناكەوێت بۆیە بە قاچاغ دێت و ئێمەش دەیكڕین ناشزانرێت كوالێتیەكەی باشە یاخود نا لێی دڵنیا نین".
بەپێی ئەو ئامارەی مایك لەنەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی دەستیكەوتووە، رۆژانە 15 تووشبووی نوێ لە نەخۆشخانەكە تۆمار دەكرێن كە %75 یان خەڵكی سلێمانین، تائێستاش زیاتر لە 33 هەزار تووشبوو لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.
هەر بەپێی ئامارەكە دوێنێ 24-10-2022 لەنەخۆشخانەی هیوا 900 سەردانكەر هەبوون، زۆرترین جۆری شێرپەنجەش لەگەورە ساڵان شێرپەنجەی مەمكە لەگەڵ جۆرەكانی كۆڵۆن و رێكە و شێرپەنجەی خوێن.
سەبارەت بە چارەسەری كێشەی دەرمان لەنەخۆشخانەكە د.محەمەد حەسەن بەرێوەبەری بەشی ئاماری نەخۆشخانەكە بەمایكی وت: هەندێك كێشەی دەرمان چارەسەر كراوە و هەندێكی دیكەش هێشتا چارەسەر نەكراوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارەی مایك لە نەخۆشخانەی نانەكەلی هەولێر بۆ چارەسەری شێرپەنجە دەستیكەوتووە، رۆژانە لەو نەخۆشخانەیە شەش تووشبووی نوێ تۆماردەكرێن كە ئەویش زۆربەیان شێرپەنجەی مەمك و خوێن و كۆڵۆنە.
هاوكات بەپێی ئەو ئامارەی لەسەنتەری چارەسەری شێرپەنجەی دهۆك دەست مایك كەوتووە، رۆژانە لەو سەنتەرە سێ تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەكرێن.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.