تەندروستی

لەهەولێر سەنتەرێكی تایبەت بە چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەكرێتەوە

Mic
2022-11-10

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سەنتەرێكی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە هەولێر دەكاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مروڤ لە شاری هەولێر تیمێكی تایبەت سەردانی نەخۆشخانەی رزگاری كرد.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: د. عەبدوڵڵا سەعید، راوێژكاری وەزارەتی تەندروستی، د. دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و د. هونەر مستەفا، پزیشكی تایبەتمەندی بێ هۆشكاری سەردانی نەخوشخانەی رزگاریان كرد لە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرێوەبەری نەخۆشخانە و كۆمەڵێك پزیشكی تایبەتمەند و ستافی كارگێری نەخوشخانە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی پروژەی كردنەوەی سەنتەرێكی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ كۆبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: د. عەبدوڵڵا سەعید، سەرپەرشتیاری پروگرامی بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دوای سەردانیكردنی مەیدانی بۆ ئەو باڵەخانەیەی بۆ پرۆژەكە پێشنیاركراوە. جەختیكردەوە، باڵەخانەكە بۆ ئەو پرۆژەیە گونجاوە و بڕیاردرا بە زووترین كات تیمێكی تایبەتی پزیشكی، ئەندازیاری و تەكنیكی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی شوێنی پروژەكە بكەن و كاری پێویست بو نوژەنكردنەوە و دابینكردنی كەلوپەل و ئامێری پزیشكی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت بۆ بە گەرخستنی سەنتەرەكە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.