تەندروستی

ئەم پەتایە وەرزییە یان كۆرۆنا یان هەڵامەت؟

Mic
2022-11-15

دكتۆر زانیار ئاغالە پزیشكی پسپۆڕی هەناوی دەڵێت لەم ساتەدا لێشاوێك لەنەخۆشی بڵاوبۆتەوە لەشاری سلێمانی كەنیشانەكانی هەمەجۆرن، بەڵام زۆربەی نەخۆشەكان یەكێك لەم نیشانانەیان هەیە" لەرز وتا، لەش داهێزران، قوڕگ گیران، سەر ئێشە.
‎هۆكار چییە؟
‎ئەو پزیشكە دەڵێت ئەوەتان لاڕوون بێت ئەمە پەتایە، واتە مشەخۆر دروستی دەكات و لەیەكترەوە تووش دەبین ، بۆیە هەتا خۆپارێزی بكەین كەمە.
‎ئەم پەتایە هەڵامەتە؟
‎دكتۆر زانیار ئاغالە پزیشكی پسپۆڕی هەناوی وتی: ئاستەمە ئەم پەتایە هەڵامەت بێت، چونكە هەڵامەت لەسلێمانی سەرەتای پایز دێت و هەروەها هەڵامەت زۆربەی كات لووت تەڕی و پژمەی لەگەڵە و بەكەمی تای بەهێز دەگرین.
‎ئەم پەتایە كۆرۆنایە؟
‎وتیشی: ئەگەر هەیە، لەئێستادا كۆرۆنا بەفەرمی هێشتا ماوە لەسلێمانی و بەپشكنینی تەواویش كە لێرە پێی دەڵێن پشكنین لووت دەركەوتووە كە كۆرۆنا هێشتا هەیە.
‎ئەم پەتایە ئەنفلۆنزایە؟
‎ئەو پزیشكە دەڵێت: ئەگەری هەر زۆر ئەمەیانە، چونكە لەسلێمانی باوە لەناوەڕاستی پایز ئیتر ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە و هۆكاری سەرەكیش كردنەوەی قوتابخانەكانە، بوونی مناڵ بەكۆمەڵ لەیەك پۆلدا باشترین مۆڵگەیە پەتا تێیاندا بڵاوبێتەوە و لەیەكترەوە بیگرن و ئەوانیش دەهێننەوە بۆ ماڵەوە و كەسوكاریان تووش دەكەن. ئینجا لەمناڵ زۆربەی كات ئاسانە،بەڵام ئەنفلۆنزا لەگەورەكاندا بەهێزە و بگرە جاری وایە دەبێتە مردنی ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە.
لەكاتی تووشبوون ‎چی بكەین؟
ئەو پزیشكە داوادەكات كەسێك نەخۆش كەوت هەروەك ئەوەی كۆرۆنا خۆی قفڵ بكات لەماڵەوە، پشوو بدات و نەچێتە ناو خەڵك و سەردانی پزیشك بكات كاتێك زانی لەرز و تا زیاد لەڕۆژێكی خایاند.
‎ئەو پزیشكە داوادەكات دام و دەزگاكان دەبێت مۆڵەتی نەخۆشی بەئاسانی بدەنە هەركەسێك كەپزیشك بۆی بنووسێ.
- منداڵ سەرچاوەكەیە زۆربەی كات، بۆیە نەخۆش كەوت نابێت بچێتەوە خوێندنگا و دەبێت لە ماڵەوە بەماسكەوە نزیكی ببیتەوە و نزیك نەبێتەوە لە داپیرە و باپیرە.
سەرچاوە/ راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.