درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین ناوچەی جیاوازی باشور و ڕۆژئاوای كوردستانیان بۆردومان كرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك شەهید و بریندار هەن، وەزارەتی بەرگری توركیاش دەڵێت "ئۆپراسیۆنی سەربازیی توركیا لە باكووری سووریا بە پێی جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتووەكانە".
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە: لە كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین ناوچەی جیاوازی باشور و ڕۆژئاوای كوردستانیان بۆردومان كردووە،لە بەشێكی دیكەی هەواڵەكەدا ئەوەخراوەتەڕوو: لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی باشور و ڕۆژئاوای كوردستان دوو شەڕڤانی هەسەدە لە دێرك شەهیدبوون و چوار سەربازی سوریاش لە شەهبا كوژراون.
بەپێی زانیارییەكان فرۆكە جەنگیەكانی توركیا، لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومانی هەریەكە لە ناوچەكانی كۆبانێ، شەهبا، گرێ سپی، درباسیەی، دێرك كردووە و لە هەمانكاتدا وێستگەی كارەبای دێرك كراوەتە ئامانج و زیانی زۆری بەركەوتووە و لە ئێستاشدا وێستگەكە لە كاركەوتووە.
ئەمرۆ میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە: لە ئەنجامی هێرشەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز شەهید بوون و ١٤ سەربازی حكومەتی سووریاش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكە، لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، كە ناوچەكانی دێرك، زرگان، گرێسپی، كۆبانێ و شەهبای كردە ئامانج، ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز بە ناوی ” عیسام عەبدوڵا “شەهید بوون، هەروەها شەش هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ستێرك تیڤی-یش بەناوی “محەمەد جەراد” برینداربوون.
هەروەها، لە باشوری كوردستان هەریەكە لە ناوچەكانی چیای قەرەچووخ، زركان، بناری قەندیل، چیای ئاسۆس و چەند ناوچەیەكی ژێردەسەڵاتی پەكەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە كراونەتە ئامانج .
لەبارەی هێرشەكانەوە وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد "ئۆپراسیۆنی ئاسمانی توركیا لە دژی هەڵوێستی هێزەكانی یەكنیەكانی پاراستنی گەل یەپەگە، لە باكووری سووریا بە پێی بنەمای مافی بەرگری لە خۆكردن و مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجام دەدرێت".
پێشتر توركیا چەندین جار هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری كوردستان كردووە، تائێستا بەشێك لەرۆژئاوای كوردستان لەژێر دەسەڵاتی سوپا و گروپە لایەنگرەكانی توركیان لەسوریا، لەهەرێمی كوردستانیش توركیا تائێستا چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر پەكەكە ئەنجامداوە و لەقوڵایی هەرێمی كوردستان چەندین بارەگای سەربازی دروستكردووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.