هەواڵ

شەوی رابردوو لەدهۆك چی ڕوویدا؟

Mic
2022-11-22

شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەكی دهۆك شەش كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 30 كەسیش بریندار بوون و سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش كاركردنی بە سیستمەكانی غازی شلی لە هەرێم راگرت.
شەوی رابردوو لە یەكێك لە بەشەناوخۆییەكانی دهۆك بەهۆی لێچوون لە تانكییەكی غازی شل تەقینەوە رویداو بەهۆیەوە شەش كەس گیانیانلەدەستدا و نزیكەی 30 كەسی دیكە بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكان قاتی یەكەمی باڵەخانەی بەشەناوخۆییەكان سەمونخانە بووە و تانكیەكی لە سەربانی باڵخانەكە داناوە و تانكییەكە توشی لێچوونی غاز بووە و تەقیوەتەوە. 
هەر دوای تەقینەوەكە بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك رایگەیاند: تەقینەوەكە بەهۆی لێچوونی تانكی غازی LPG بووە و زیان بەر باڵەخانەكانی نزیك لە رووداوەكە كەوتووە و پەنجەرەكانیان شكاوە.
دواتریش، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، "دەبێت بە ھەموو جۆرێك كاركردن بە سیستەمی غاز رابگیرێت و نابێت بە ھیچ جۆرێك بەكاربھێندرێت."
هاوكات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:"دوای ئەو چەند رووداوەی لە بەكارهێنانی سیستەمی غاز و ئەو كارەساتانەی لێی كەوەتەوە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و لێكۆڵینەوه لە هۆكارەكانی ئەو سیستمه ‌و لێكەوتەكانی، سەرۆكی حكومەت بڕیریدا، بە هەموو جۆرێك كاركردن بەو سیستمە رابگیرێت."
وتیشی:"داواكارین لە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، هەموو كاركردنێك بەو سیستمی غازە ڕابگرن و هاوكاری تیمەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی شارەوانی و نەوت و كانزاكان و تیمەكانی قائیمقامیەت و ناوەندی قەیرانەكان بن."

پاش ئەوەی لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا دوو تەقینەوە بەهۆپی غازەوە لە هەرێم روویدا و ٢٠ كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی ٥٠ كەسیش بریندار بوون ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەوبارەیەوە كۆبووەوە.
بەپێی بڕیارەكان پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانە دەكرێت كە سیستەمی غاز بەكاردەهێن و .لێكۆڵینەوەی ورد لەبارەی جۆری غازەكە و لایەنە جێبەجێكارەكان و هۆكاری رووداوەكانی سلێمانی و دهۆك دەكرێت، هاوكات .بەكارهێنانی سیستەمی غاز، لەو شوێنانەی بەكاریدەهێنن، رادەگیرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە، لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆكار ماڵێك لەگەڕەكی كازیوەی دوو لە 17 ی ئەم مانگە تەقیەوە و 15 كەس گیانیان لەدەستدا كە 14ـەیان ئەندامی یەك خێزان بوون و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 


More News

Most Popular

زانست

زیلاندیا...هەشتەمین کیشوەری کە لە ئاوەکاندا نوقم بوو

Mic
2023-09-28

تەنها شتێک کە لەم پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.

کاتێک ٨٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.

ئێستا تەنها ئەوەی لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی کیشوەرەکە.

وەک لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.

شیکاری پێکهاتەی کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.

پاشان لە قۆناغی کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.

تولۆک و هاوکارەکانی بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.