هەواڵ

هێزێكی ئەمریكی لەیۆنان 500 كۆچبەر لەمردن ڕزگاردەكات

Mic
2022-11-22

هێزێكی ئەمریكی لە دوورگەیەكی یۆنان 500 كۆچبەر لەمردن ڕزگار دەكەن، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەرانیش دەڵێت هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.

حسێن حەمە صاڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەیۆنان ڕایگەیاند : لە درەنگانێكی شەوی ڕابردوودا بەلەمێكی ماسیگرتن كە 500 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دورگەی كریتی كەوتۆتە مەترسیەوە.
وتیشی: بە پێی  زانیاریەكانی دەزگای لوتكە ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی ڕزگاركردن لە كەناراوەكانی كریتی بەڕێوەچووە ، كە لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یونانەوە بەهۆی بە هێزی شەپۆلی دەریاوە  كە خێرای  هەوا نەتوانراوە ڕزگار بكرێن  ، داوای هاوكاری لە هێزێكی  ئەمریكی سەربازی كراوە  كەلە دورگەی كریتی  جێگیرە، بۆ ڕزگار كردنی كۆچبەرەكان  كە سەرجەمیان  ڕزگار كراون و گواستراونەتەوە بۆ شارۆچكەی ( خانیا ).
بەوتەی نوێنەری دەزگای لوتكە لەیۆنان تا ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەبووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.