هەواڵ

لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە 100 هاوڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون

Mic
2022-11-23

شەوی رابردوو لە هەندێ لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران خۆپێشاندان بەڕێوەچوو، لەرۆژهەڵاتی كوردستان خۆپێشاندانی بەرفراوان لە شارەكانی مەریوان و دێولان لە پارێزگای سنە و سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای كرماشان بەڕێوەچوو. 
 هەر شەوی رابردوو لە چەند شارێكی ئێران خەڵكی رژانە سەر شەقامەكان، لەوانەش لە شاری ئەندیمشك لە پارێزگای خوزستان، مەشهەد لە پارێزگای خوراسان، زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان، تاران و كەرەج. 
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەكان، خۆپێشاندانەكەی ئەندیمشك گرژی لێكەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەكانی ئێران رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوە و هەوڵیانداوە بە هەر شێوەیەك بووە كۆتایی پێبهێنن. 
هەوڵەكانی حكومەتی ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە خۆپێشاندانەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش چڕبوونەتەوە و هێزە ئەمنییەكان دەیانەوێت ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە لە خۆپێشاندانەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا زۆر چالاك بوون و خەڵكیان رێكخستووەتەوە بۆ بەشداریی لەخۆپیشاندانەكان.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە بارەگاكەی لە نەرویجە رایگەیاند: لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا 72 كەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە كە 56 كەسیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردوە: لە 66 رۆژی ناڕەزایەتییەكاندا 102 كەس لەو بەشەی كوردستان كوژروان، بە گشتی تا ئێستا 434 كەس لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەكانی ئێران كوژراون كە یەك لەسەر چواری ژمارەی كوژراوان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
بە پێی ئامارەكان تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران نزیكەی 17 هەزار و 500 كەس دەستگیركراون، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە بەهۆی هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكی زۆری برینداران رو لە نەخۆشخانەكان ناكەن و ئەوەش مەترسیی بۆ ژیانیان دروست دەكات.
خۆپیشاندانەكانی ئێران كاتێك سەریانهەڵدا كە ژینا ئەمینی كچە كوردی خەڵكی سەقز لە 16 ی ئەیلولی رابردوو لەتاران گیانیلەدەستدا، دواتریش ئاشكرابوو پاش سێ رۆژ لەدەستگیركردنی بووەو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش هێزە ئەمنیەكانیان بەكوشتنی تۆمەتباركرد.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.