هەواڵ

ئایا عێراق هێز دەنێرێتە سنوورەكانی هەرێم؟

Mic
2022-11-24

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووەوە، پرسی سەرەكیش بۆردومان و سنوربەزاندنی هێزەكانی ئێران و توركیابوو لەسەر سنوری هەرێمی كوردستان و عێراق، دوای كۆبوونەوەكە هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە كە عێراق هێز دەنێرێتە سنورەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران و توركیا، بەڵام بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە و لێدوانی بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە تەنیا ئەو هێزانەی لەوێن كە پاسەوانی سنوورن ژمارەیان زیاد دەكرێت و هێزی دیكەی پێشمەرگەش دەچنە سنوورەكان.
دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێیان، ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند: هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی سنوورەکان و پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێز لەسەر سنووری ئێران و تورکیا دادەنێن.
 كۆبوونەوەكە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە راگەیەندراوێكدا ئەو ئەنجوومەنە ئاماژەی بەوەداوە، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی "دەستدرێژی و دەستوەردانەکانی تورکیا و ئێرانیان" کردووە لە سنووری عێراقدا و بڕیاریانداوە کە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، لەپێناو یەکخستنی هەوڵە نیشتیمانییەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.
 ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راشیگەیان: بڕیاری داوە پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێز بە درێژایی سنووری ئێران و تورکیا دابنێت، هەروەها بڕیاری داوە بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی پاڵپشتیی لۆجیستی بۆ فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و زیادکردنی کارمەندان و پارەی پێویست.
 لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: جێگۆڕکێی بە هەندێک لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن بۆ بەهێزکردنی خاڵی چاودێریی سنوورەکان.
 ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەپاش ئەوە هات کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە تورکیا و ئێران چەند ناوچەیەکی سنووری هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کرد بە پاساوی بوونی گرووپە نەیارەکانیان.
 
بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بە درێژایی مانگی ئەیلوول و 10 رۆژی یەکەمی تشرینی یەکەم، ئێران و تورکیا 97 جار سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە و 63 جاریش تۆپبارانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکە، تورکیا و ئێران لە مانگی ئەیلولدا 55 جار سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە: (53 جار لە لایەن تورکیاوە و دوو جار لەلایەن ئێرانەوە).
 هەر لە مانگی ئەیلولدا هەردوو وڵات 50 جار تۆپباران و بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستانیان کردووە: (تورکیا 45 جار و ئێرانیش پێنج جار)
 بەپێی ئامارەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی 2022دا ئێران و تورکیا 42 جار سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە (37 جار لەلایەن تورکیا و پێنج جاریش لەلایەن ئێرانەوە).
 سەبارەت بە هێرشەکانیش لە ئامارەکەدا هاتووە، بە هەردوو وڵات 13 جار تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی هەواڵی هێنانی هێزی سەربازی عێراق بۆ سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، لاوك غەفوری یەكێك لەراوێژكارانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە فرانس پرێسی وتووە:"حكومەتی هەرێم هێزی پێشمەرگەی زیاتر دەنێرێتە سنوورەكانی".

 

More News

Most Popular

زانست

زیلاندیا...هەشتەمین کیشوەری کە لە ئاوەکاندا نوقم بوو

Mic
2023-09-28

تەنها شتێک کە لەم پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.

کاتێک ٨٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.

ئێستا تەنها ئەوەی لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی کیشوەرەکە.

وەک لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.

شیکاری پێکهاتەی کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.

پاشان لە قۆناغی کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.

تولۆک و هاوکارەکانی بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.