لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان سەبارەت هەڵمەتێكی ترسناك دژی رۆژنامەنوسان لەلایەن ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: ژمارەیەك سكاڵاو پەیوەندی رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی ئاراستەی لیژنەی داكۆكی كراوە لەلایەن رۆژنامەنوسانی پارێزگای سلێمانی، كە هەست بە مەترسی بۆسەرژیان و كەسایەتیان دەكەن. ماوەیەكە هەڵمەتێكی ترسناك و فۆڕمێكی ترسناكی پێشێلكاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان لەپارێزگای سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەبینرێت، كە بریتیە لە رفاندن و دەستگیركردن و هەڵكوتانە سەرماڵی رۆژنامەنوسان.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان ئەوەشی خستووەتەڕوو: نموونەی ئەمانە رۆژنامەنوس 'هۆشیار عەلی'پەیامنێری سایتی وشە، ماوەیەك لەمەوبەر لەشەوێكدا بۆ روماڵ دەچێتەدەرەوە،لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوەهەڵدەكوتنە سەری و دەستگیردەكرێت و تورەكەی پرتەقاڵی تیرۆرستی دەكەنە سەری و ماوەی 24 كاتژمێر سەرنگوم دەبێت ودواتر ئازاد دەكرێت، جگەلەوەی دەست بەسەر تەواوی كەلوپەلە رۆژنامەنوسیەكەی دەگرن، شوێنی ئەشكەنجەدان لەسەر جەستەی دیاردەبێت.
سەندیكای رۆژنامەنوسان دەشڵێت: ئەمڕۆ چوار رۆژە هێزێكی ئەمنی لەكاتی خەودا هەڵیان كوتاوەتە سەرماڵی رۆژنامەنوس' رەوا بورهان' و لەماڵ دەبرێتە دەرەوەو تا ئێستاش چارەنوسی وونە، لەهەمان كاتدا چەندین پێشێلكاری تر لە ناوچەو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە بەرانبەر رۆژنامەنوسان. ئەمە جگە لەوەی مەترسیەكی گەورەیە بۆسەر پرۆسەی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و پێشێلكردنی تەواوی یاسا ناوخۆیی ونێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەئازادی رۆژنامەگەری و پاراستنی رۆژنامەنوسان، ترس و دڵەراوكێیی لای رۆژنامەنوسان دروست كردوەو دەڵێن مەترسی لەسەر لەژیانمان هەیە.
لەكۆتایی بەیاننامەكەی سەندیكای رۆژنامەنوسان ئەوەش هاتووە: ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنوسی ومافی رۆژنامەنوسان داوادەكەین هەرچی زوترە ئەم جۆرە رەفتارانە بەرامبەر رۆژنامەنوسان كۆتایی پێ بهێنرێت، بەپێچەوانەوە ناچاردەبین رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەمافی مرۆڤ ئازادی رۆژنامەنوسی ئاگاداربكەینەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.