رێكخەری سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت رۆژنامەنوسێك لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە تۆمەتی 'بەڕێوەبردنی پەیجی نەناسراو' دەستگیركراوە.
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بەمایكی وت: شەوی رابردوو رەوا بوورهان كە رۆژنامەنوسە لەلایەن هێزێكی ئاسایشی سلێمانییەوە لە ماڵەكەیدا خۆیدا دەستگیركراوە.
رەحمان غەریب وتیشی: سەنتەری میترۆ بەدوادچوونی بۆ دۆسیەی رەوا بوورهان كردووە و ئاسایشی سلێمانی پێی وتین، كە ئەو رۆژنامەنوسە بە هۆكاری بەڕێوەبردنی پەیجی نەناسراوی فەیسبووك دەستگیركراوە.
بەوتەی رێكخەری سەنتەری میترۆ "ئەگەر لەسەر پەیجی نەناسراو خەڵك دەستگیربكرێت دەبێت سەدان كەس لە زینداندابن، لە حیزبەكانی دەسەڵات خۆشیان كە پارتی و یەكێتین".
رەحمان غەریب ئاماژەی بەوەش كرد: ئاسایش وتوویانە بە فەرمانی دادوەر رەوا بوورهانیان دەستگیركردووە و سبەی یەكشمەممە رەوانەی دادگەی دەكەن، مادام فەرمانی دادوەر هەبووە نەدەبوو بە شەو لە ماڵەكەیدا بەبێ ئاگاداركردنەوە دەستگیری بكەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.