هەواڵ

حكومەتی عێراق كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و مۆبایل ناچار دەكات نرخەكانیان كەم بكەنەوە

Mic
2022-11-27

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمی داوای لە کۆمپانیاكانی ئینتەرنێت کرد کە نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی %20 کەمبکەنەوە، ئەویش لەكاتێكدایە كۆمپانیاكانی پەیوەندی دەبێت نرخی كارتی مۆبایل لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە كەم بكەنەوە.
23 ی ئەم مانگە، دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەوان  بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كەمكردنەوەی ٢٠٪ـی باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن بە ئامانجی كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل جێبەجێدەكەن.
ئێوارەی 22-11-2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕان بڕیاریدا ٢٠٪ـی باجی سەر فرۆشتنی كارتی مۆبایل لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لاببات و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: كۆمپانیاكان ئەو باجە لە هاوڵاتیان وەردەگرنەوە و دەستەی پەیوەندییەكانی عێراقیش جێبەجیكردنی بڕیارەكەی راگەیاند.
عەلی موئەیەد سەرۆكی پەیوەندییەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت حكومەتی ئەو كاتە ناچار بووە باجەكانی سەر فرۆشتنی كارتی مۆبایل لەلایەن كۆمپانیاكانی پەیوەندییەوە بەرز بكاتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوت بەرزە و حكومەت پێویستی بەو داهاتە نەماوە.
سەرۆكی دەستەی پەیوەندیەكانی عێراق وتیشی: ئێمە پاڵپشتی تەواوی ئەو بڕیارە و گەڕاندنەوەی نرخی كارتی مۆبایلین بۆ نرخی پێسووی و بە زووترین كات جیبەجێی دەكەین.
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند: هەڵسەنگاندنێكی گشتگیرمان بۆ گێرانەوەی نرخی كارتی مۆبایل بۆ نرخی پێشووی و دابەزاندنی ئامادە كردووە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەین.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.