وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ماوەبەسەرچووی ھەرێم بڵاویكردەوە، زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵیان پێشكەشی وەزارەت كردووە.
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی دوو مانگی رابردوو تاوەكو ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە كشتوكاڵییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی ھەرێمی كوردستان، ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواكاریان بۆ سوودمەند بوون لە قەرزی كشتوكاڵی پێشكەش كردووە، لەو مامەڵانەش ١٠٠یان نێردراوە بۆ بانكی قرتاس.
ھەروەھا جوتیارێكی دەشتی قەراج لە قەزای مەخمور یەكەمین جوتیارە، لەسەر رووبەری پەنجا دۆنم زەوی كشتوكاڵ دەكات و بەبڕی چل ملیۆن دینار لەو پڕۆژەیە سوودمەند بووە، بۆ دابینكردنی ئامێرەكانی راكێشانی كارەبا و ئامێرە كشتوكاڵییەكانی تر.
پێدانی قەرز بە دەرچووانی بەشە كشتوكاڵی و ڤێتەرنەرییەكان، دوابەدوای ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بانكی القرتاسی ئیسلامی بووە، بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانكی بە شێوەی قیستی درێژخایەن، بە بڕی ١٥ ملیۆن تاوەكو ١٠٠ ملیۆن دینار لە قۆناغی یەكەم بۆ پڕۆژەی بچووك و مام ناوەند.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.