هەواڵ

راهێنانی زمانی كوردی بە كارمەندانی شوێنە گەشتیاریەكان دەكرێت

Mic
2022-11-29

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت پێویستە راهێنانی فێربوونی زمانی كوردی بە كارمەندانی كەرتی گەشتوگوزار بكرێت، دوای فێربوونی زمانی كوردی هەلی كاركردنیان پێبدرێت.
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: بە جێبەجێكردنی دوو بڕیار هەلی كاری زیاتر بۆ هێزی كاری ناوخۆیی دابین دەكرێت و زمانی كوردیش دەكرێتە زمانی یەكەم و سەرەكی شوێنە گەشتیارییەكان.
وتیشی: بڕیاری یەكەم تایبەتە بە بەرزكردنەوەی رێژەی هیزی كاری ناوخۆیی لە كەرتی گەشتیاری بۆ ٧٥% و بڕیاری دووەمیش چەسپاندنی زمانی كوردییە لە شوێنە گەشتیارییەكان و ناچاركردنی فەرمانبەرانی ئەم كەرتە بۆ فێربوونی زمانی كوردییە.
بە پێی رێنماییەكانی دەستەی گەشتوگوزار پێویستە ٧٥% هێزی كار لە بنكە و شوێنە گەشتیارییەكان خۆماڵی بێت و بە وتەی سەرۆكی دەستە، لە قۆناغی یەكەمدا ڕێژەی ٣٠% لە شوێنە گەشتیارییەكان دەچەسپێندرێت و لە قوناخەكانی داهاتوودا بۆ ٧٥% بەرز دەكرێتەوە.
بەوتەی دەستەی گەشتوگوزار، لەبارەی گرنگیدان بە زمانی كوردی بڕیار دراوە بۆ پاراستنی شوناسی زمانی كوردی تابلۆ و مینۆی خواردنی هوتێل و چێشتخانە و شوینە گشتییەكان و تابلۆ هەڵواسراوەكانی شوێنە گەشتیارییەكان زمانی كوردی زمانی سەرەكی و یەكەم بێت. زمانەكانی دیكەشیان، ئەگەر هەبێت، پێویستە بەدوای زمانی كوردییەوە بن.
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار دەشڵێت: بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە پێویستە راهێنانی فیربوونی زمانی كوردی بە كارمەندانی كەرتی گەشتوگوزار بكرێت و دوای فیربوونی زمانی كوردی دەرفەتی كاركردن لە كەرتی گەشتوگوزار بە خەڵكی بیانی دەدرێت، ئەوانەشی كە ئێستا لەم بوارەدا كار دەكەن خولی فێربوونی زمانی كوردیان بۆ دەكرێتەوە.

لیژنەكەی دەستەی گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە و پێدانی رێنماییەكان سەردانی هەر هەشت بەڕێوەبەرایەتیییە گشتییەكانی گەشتیاری دەكەن و پرۆسەكەشی لە دهۆك دەستیپێكردووە.
 ئەمەل جەلال باسی لەوەشكردووە لە مانگی ئابی رابردوو، بە سڕكردنی بڕیارێك، مانگێك مۆڵەت بە شوێنە گشتییەكان درابوو زمانی كوردی بكەنە زمانی یەكەم و سەرەكی سەر تابلۆوەكانیان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە بەشداری نوێنەری دەستەی گەشتوگوزار دواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەكەن و سەرپێچیكارانیش بەم شێوەیە سزا دەدرێن:
بۆ جاری یەكەم، ئاگادار دەكرێنەوە. جاری دووەم، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دادەخرێن و بۆ جاری سێیەمیش مۆڵەتەكەی لێوەردەگیرێتەوە.
ئەمەل جەلال وتیشی: لە هەرێمی كوردستان، ئامارێكی ورد لەبارەی ڕێژەی هێزی كاری بیانی و ناوخۆیی لە شوێنە گەشتیارییەكان نییە، دەستەی گەشتوگوزار سەرقاڵی ڕووپێویكە بۆ زانینی ڕێژەی هێزی كار لە كەرتی گەشتوگوزار.
دوو جۆر بنكە و شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان هەن، بەشێكیان تۆمار نەكراون و مۆڵەتیان نییە و بەشێكیشیان مۆڵەتی فەرمییان هەیە بە سەر (٢,٩٨٣) شوێن دابەش كراون:
ـ كافتریا: ٧١٤ دانە
ـ شاری یاری: ١٠ دانە
ـ رێستۆرانت: ٥٨٩ دانە
ـ خواردن و خواردنەوە: ١٥٧ دانە
ـ كۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەكان: ٥٩٩ دانە
ـ كۆمەڵگەی گەشتیاری: ٥٤ دانە
ـ هۆتێل: ٤٦٠ دانە
ـ هۆڵی ئاهەنگگێڕان: ٧٢ دانە
ـ یانەی شەوانە: ٤٥ دانە
ـ هۆڵی بۆنە تایبەتییەكان: ١ دانە
ـ ئەپارتمانی ڕاخراو: ٢٨٢ دانە

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.