تەندروستی

لەكۆی 54 تووشبووی ئایدز كە لەهەرێم تۆماركراون چواریان كوردبوون

Mic
2022-12-01

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ 538 هەزار 206 پشكنینی ئایدز كراوە و لەو ژمارەیە 54 پشكنین ئەنجامەكەیان پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بوون،  ئەو ئامارەش بەراورد بە ساڵی پار كەمبووەتەوە. 
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ژمارەی ئەو پشكنینانەی ئەمساڵ كراون رایگەیاند: ئەمساڵ 538 هەزار 206 پشكنینی ڤایرۆسی ئایدزیان كردووە، لە پارێزگای دهۆك 184 هەزار و 867 پشكنین، سلێمانی 81 هەزار و 273  و هەولێر 272 هەزار و 66 پشكنین.
د.ئاسۆ حەوێزی وتیشی: 54 پشكنین ئەنجامەكەیان پۆزەتیڤ بوو، واتە كەسەكە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بوو كە 40 كەسیان بیانین، چواریان كوردن و 10 كەسی دیكەش خەڵكی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: وەزارەت هەوڵێكی زۆر دەدات رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HIV بگرێتەبەر، بەڵام دەستنیشانكردنیش زۆر گرنگە، چونكە ئەگەر خێرا دەستنیشان بكرێت، بەدڵنیایەوە دەتوانرێت رێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی زیاتری.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.