هەواڵ

ژمارەی دانیشتوانی چین كەمیكرد، هیندستان لەزۆرترین ژمارەی دانیشتوان پێشیكەوت

Mic
2023-01-17

نوسینگەی نیشتیمانی ئاماری چین ئاشكرایكرد، ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكە لە ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 1961ەوە كەمیكرد، ئەمەش گۆڕانكارییەكی مێژوییە، بەوەش لە ئێستادا هیندستان لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانەوە پێش چین كەوت.
نوسینگەی نیشتیمانی ئاماری چین لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە كۆتایی ساڵی 2022دا كۆی گشتی دانیشتوانی وڵاتەكەمان گەیشتوەتە یەك ملیار و 411 هەزار و 175 كەس، لە كاتێكدا ساڵی 2021 ژمارەی دانیشتوان بریتیبووە لە یەك ملیار و 412 هەزار و 260 كەس .
نوسینگەی نیشتیمانی ئاماری چین ئەوەشی خستووەتەڕوو: ساڵی ڕابردوو ڕێژەی لەدایكبوون لە هەر هەزار كەسێكدا شەش پۆینت 77  كەس بووە، بەڵام لە ساڵی 2021دا و بۆ هەر هەزار كەسێك رێژەی لەدایكبوون حەوت پۆینت 52 منداڵ بون بووە، رێژەكەی ساڵی رابردوش بەكەمترین رێژەی لەدایكبوون لەو وڵاتە لەماوەی 60 ساڵی رابردوو دادەنرێت.
بەوتەی نوسینگەی نیشتیمانی ئاماری چین، وڵاتەكە لە پاش ساڵی 1974ەوە لەساڵی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی مردنی تۆماركردوە، بەو پێیەی لە هەر هەزار كەسێكدا حەوت پۆینت 37 حاڵەتی مردن تۆماركراوە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2021 تێكڕای مردن حەوت پۆینت 18 حاڵەت بووە لە هەر هەزار كەسێكدا. 
بە وتەی شارەزایان كەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوانی چین بەهۆی سیاسەتی یەك منداڵەوەیه،‌ كە چین لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 2015 سەپاندویەتی، هەروەها تێچوی قەدەغەكراوی خوێندنیش وایكردووە زۆرێك لە چینییەكان لە یەك منداڵ زیاتریان نەبێت. 
جێگەی ئاماژەیە، بەپێی نوێترین ئامار ژماری دانیشتوانی هیندستان لە ئێستادا یەك ملیار و 415 ملیۆن و 253 هەزار كەسن.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.