هەواڵ

كچێكی كورد بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن 40 كەسەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر

Mic
2023-01-18

لە ناوچەیەكی پارێزگای وان، كچە خوێندكارێكی 16 ساڵ، سكاڵای دژی 40 كەس تۆماركردووە و ڕایگەیاندووە ماوەی سێ ساڵە لەلایەن پۆلیس و بەرپرسانی ناوچەكە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.
كچە خوێندكارەكە دانیشتووی شارەدێی مورادییەی سەر بەپارێزگای وانە دەڵێت: لە كۆتایی ساڵی 2019ەوە لەئەنجامی هاندانی چەند كەسێك ئالوودەی مادەی هۆشبەربووە، دواتر بەشێوەیەكی سیستماتیكی دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.
ئەو كچە خوێندكارە، بەهۆی ئالوودەبوونی بە مادە هۆشبەرەكان لە خوێندگە دوورخراوەتەوە، لەئیستادا سكاڵای لەسەر 40 پیاو تۆماركردووە، كە لەنێویاندا بەرپرسی باڵا و ئەندامانی پۆلیس هەن، چەند ساڵێكە لەژێر هەڕەشەی وێنە و ڤیدیۆیانەی لێیان گرتووە، بەبەردەوامی دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر.
ڕووداوەكە بەمشێوەیە ئاشكرابووە، كاتێك 10 ڕۆژ لەمەوبەركەسێك گوێی لە هاوار و گریانی كچەكە دەبێت لە باڵەخانەیەكی چۆڵكراودا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەكات بە  هێڵی پۆلیسی تاوان، كاتێك هێزەكان دەگەنە شوێنی تاوانەكە شەش كەس دەستگیر دەكەن، ئێستا دوو كەس بە كەفالەت ئازادكراون و چوارەكەی دیكە دەستبەسەرن.
كچە خوێندكارەكە، لە بنكەی پۆلیس تەواوی بەسەرهاتەكەی باس دەكات و ڕوونی دەكاتەوە، كە بە چ دۆخێكدا تێپەڕێوە، هەروەها لە سكاڵاكەیدا ناوی 40 كەس دەداتە داواكاری گشتی، كە لەنێویاندا حەوت ئەفسەری پۆلیس، ئەفسەرانی ناوچەكانی پارێگای وان و ژمارەیەك لە كەسانی سیاسی ناوخۆیی هەیە، ناوی هەموو ئەوانەشی داوە، كە ئالوودەیان كردووە بە مادە هۆشبەرەكان.
كچەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كاتێك خوێندكار بووە، مامۆستای وانەی وەرزشی، بە بەڵێنی بەشداری پێكردنی لە كێبڕكێیەكدا، فریویداوە و ناچاری كردووە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ كاربەدەستێكی حكومەتدا ئەنجام بدات، لەئێستادا، كە دۆسیەكە براوەتە دادگا بەرپرسان و كەسانی كاربەدەستی ناوچەكە دەیانەوێت لەڕێگەی فشارخستنە سەر خێزانی كچە خوێندكارەكە، ڕووداوەكە كپ بكەن و دۆسیەكە دابخەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.