لەڕووداوێكدا لەمێردینی باكوری كوردستان چوار كەس لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو كوژران، بەپێی زانیاریەكان ئەو كەسانە سەر بە یەك خانەوادە بوون و بەشێكیان ئەندامی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باكوری كوردستان و لە سنوری شار مێردین دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلێك كرا كە لە هەرێمی كوردستان چوونەتە باكوری كوردستان و پێنج هاوڵاتی تێدا بووە،لەئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار كەس كوژراون و یەكێكی دیكەیان بریندارە و دواتر بریندارەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.
دوای ڕووداوەكە دەركەوتووە ئەو هاوڵاتیانە خەڵكی شاری دهۆك بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی چوونەتە باكوری كوردستان، بەڵام تائێستا نازانرێت هۆكاری ئەو هێرشە چی بووەو كێ هێرشەكەی ئەنجام داوە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەلایەن لایەنە پەیوەندییدارەكان لە هەردوو حكومەتی توركیاو هەرێمی كوردستانەوە لەسەر ئەو ڕووداوە دەستی پێكردوە.
بەوتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتیانە، هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی یان سیاسیان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك نییە، بۆیە بەلای ئەوانیشەوە ڕووداوەكە جێگای سەرسوڕمانەو نازانن هۆكار چیی بووە هێرشیان كراوەتە سەر.
خانەوادەی خێزانە كوژراوەكەی دهۆك لەتوركیا دەشڵێن تەواوی ئەندامانی خێزانەكە لەئۆتۆمبێل هێنراونەتە خوارەو گولەبارانكراون، بەڵام دەستكاریی پارەكانیان نەكراوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتیانەو ئەوانەشی بریندارن دوای چارەسەر دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
هەروەها كەسوكاری قوربانییەكان دەشڵێن، چاوەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە بكەن و هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن و بكەرانی ئەو ڕووداوە سزا بدرێن.
بەپێی زانیاریەكان ئەو خانەوادەیە خەڵكی دهۆكن و لایەنگری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانن.
ناوی ئەو كەسانەی لەڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە
- حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا: 69 ساڵ
- چیمەن شاهین خالید: 75 ساڵ، هاوژینی حاجی عەبدوڵڵایە
- هندرێن عەبدوڵڵا ساڵح: 39 ساڵ، کچی حاجی عەبدوڵڵایە
- واحیدە حەیدەر جاسم: 63 ساڵ
مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم: 45 ساڵ بریندارە
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.