هەواڵ

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم وەڵامی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ دەداتەوە

Mic
2023-01-19

ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی ئازادیی ڕۆژنامەوانی و میدیایی وەڵامی سەنتەری میترۆ دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا 262 میدیای جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێ بەخشراوە و لە ساڵی ڕابردووشدا هیچ ڕۆژنامەنووسێك بەبێ بڕیاری دادوەردەستگیر نەكراوە.
دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گرنگە ئاماژە بەوە بكەین كە ئازادییە میدیاییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕێزیان لێدەگیرێت و پەرەیان پێدەدرێت، لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان هەشت هەزار ڕۆژنامەنووس تۆماركراون، بەلایەنی كەمیشەوە هەزار كەس هەن كە بەبێ ئەندامییەتیی ئەو سەندیكایە كاری ڕۆژنامەگەری دەكەن.
وتیشی: لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەزار و 262 میدیای دیجیتاڵی و ڕۆژنامەوانی مۆڵەتیان بەدەستهێناوە: 50 ماڵپەڕ، 138 ڕادیۆ، 958 ڕۆژنامە و گۆڤار، 31 كەناڵی مانگی دەستكرد و 85 وێستگەی پەخشی ناوخۆیی.
وەك دینداری زێباری دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ژمارەیە دەتوانین بڵێین كە لە هەر 778 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان، یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە.
لەوەڵامی سەنتەری میترۆ، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕایگەیاند: سەنتەری میترۆ نیگەرانیی خۆی لەبارەی بەكارهێنانی یاسای تر جگە لە یاسای ڕۆژنامەوانی ژمارە 35ی ساڵی 2007 بۆ كەیسەكانی پەیوەست بە ڕۆژنامەگەری پیشانداوە، دیارە دەسەڵاتی دادوەری پێوەری تایبەتی خۆی هەیە بۆ جیاكردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەكان لە یاسا ناپەیوەندیدارەكان و جێبەجێكردنیان لە چوارچێوەیەكی دادوەریی درووستدا، هەرچەندە ئەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەرییە كە جێبەجێكردنی یاساكان لە دادگادا ڕوون بكاتەوە، بەڵام جەخت لەوە دەكەینەوە كە یاسای ڕۆژنامەگەری چالاكە و پێویستە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
ڕۆژی دووشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2023، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئازادییەكانی ڕۆژنامەوانی لە ساڵی 2022 لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی راپۆرتەكە 431 پێشێلكاری بەرامبەر 301 رۆژنامەنوس و دەزگایی میدیای ئەنجامدراوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.