هەواڵ

هۆكاری گرانبوونی نرخی هێلكە لەهەرێم ئاشكرادەكرێت

Mic
2023-01-21

هێلكە لەپێداویستی ناوخۆیی زیاترە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت عەلەف بۆ كێڵگە پەلەوەریەكان بەنرخێكی هەرزان دابین ناكات بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت گرانبوونی هێلكە بەردەوام نابێت و نرخەكەی دادەبەزێت.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەمایكی وت: بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە سێ هۆكاری هەیە، كە بریتین لەوەی ئێستا وەرزی زستانە و خواست لەسەر هێلكە هەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و گرانبوونی عەلەف و پێویستییەكانی دەواجنەكان، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هێلكەی توركی و ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی: لە سلێمانی 11 كێڵگەی بەرهەمهێنانی هێلكە هەیە، هەریەك بە بڕی جیاواز هێلكە دەخەنە بازاڕەوە.
وەك بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەڵێت: گرانبوونی هێلكە بەردەوام نابێت و نرخەكەی دادەبەزێت، هەموو رۆژێك سلێمانی پێویستی بە دوو هەزار كارتۆن هێلكە هەیه،‌ كە دەكاتە 720هەزار هێلكە.
لە رۆژی 29 ی مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: لە بەرهەمی هێلكە قۆناغی خۆبژێویمان تێ پەڕاندووە و ساڵانە 919 ملیۆن و 800 هەزار هێلكە هەناردەی دەرەوە دەكەین، بەرهەمی ڕۆژانەی هێلكە 50٪ زیاترە لە پێویستی ناوخۆیی.
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیان و كاسبكارانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
پێشتر لیژنەی نرخ لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردەوە: یەك كارتۆن هێلكەی ناوخۆ (12) تەبەقی بە كێشی (20 - 25) كگم بە 74هەزار دینار فرۆشراوە.
ساڵانی رابردوو هەشت هێلكە لەفرۆشگاكانی هەرێم بەهەزار دیناربوو، بەهۆی ئەوەی نرخی عەلەف گران بوو دواتر نرخەكەی بەرزبوەوە و شەش هێلكە بوو بە هەزار دینار، ئەمساڵیش جیا لەهۆكاری گرانبوونی عەلەف و پێداویستیەكانی كێڵگە پەلەوەریەكان لەهەندێك شوێن پێنج هێلكە بەهەزاردینار و لەهەندێك شوێنی دیكەش چوار هێلكە بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.