هەواڵ

بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەك 11 هاوڵاتی بوونە قوربانی

Mic
2023-01-22

لە ئەنجامی ڕووخانی باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمی لە گەڕەكی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب لەسوریا، 11 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی تریش بریندار بوون كە سەرجەمیان كوردن.
كاتژمێر دوو 15 خولەكی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، كە زۆربەی دانیشتوانەكەی كوردن، باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمی ڕووخا، كە حەوت خێزانی تێدا نیشتەجێبوون.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، تا ئێستا 11 كەس لە ژێر دار و پەردووی ئەو باڵەخانەیە دەرهێنراون، كە لەو ژمارەیە حەوت كەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسیش بریندارن.
بەپێی زانیارییەكان، دوو لەو هاوڵاتییانە، كە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
لە باڵەخانەكەدا حەوت خێزان نیشتەجێبوون و باس لەوەدەكرێت، هێشتا لە ژێر دار و پەردووی ئەو باڵەخانەیە كەسی تر ماون، كە دەربهێنرێن و تیمەكانی فریاكەوتن لە گەران بەردوامن و هەوڵی دەرهێنانیان دەدەن.
تا ئێستا هۆكاری داڕمانی ئەو بینایە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەوبارەوە زانیارییان نەخستووەتەڕوو.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.