لەناحیەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین، بەهۆی سووتانی ماڵێكەوە ژنێكی 25 ساڵ كە دووگیان بووە، گیانی لەدەستدا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت ژنەكە بە تەنیا لە ماڵ بووە و هاوسەرەكەی لە ماڵەوە نەبووە.
نەقیب عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی راپەڕین بە مایكی وت: ئەمڕۆ كاتژمێر 07:52 هێزەكانمان لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەڕەكی چۆمان لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە.
وتیشی: بەداخەوە دیاربوو رووداوەكە زووتر روویداوە و نزیك كاتژمێر حەوت بووە، بەڵام كەس ئێمەی ئاگادار نەكردبوەوە، بۆیە تاوەكو هێزەكانمان گەیشتن ژنێك لە ماڵەكەدا سووتا بوو.
بەپێی زانیاریەكان ژنەكە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، دووگیان بووە و بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، چونكە هاوسەرەكەی لە دەوام بووە و پێشمەرگەیە.
لەبارەی هۆكاری رووداوەكەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین وتی: ژنەكە لە ماڵەوە نووستبووەو هیتەری كارەبا كاری كردووە، بەڵام پلاكی هیتەرەكە تواوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگركەوتووەتەوە و ژنەكە گیانی لەدەستداوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.