ئەمرۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی گۆڕی و دەشڵێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاتییە، دوابەدوای ئەوەش بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی، ئەوەی بووەتە جێگەی پرسیار ئایندەی بەهای دیناری عێراقە بەرامبەر دۆلار، زۆرێك لەپسپۆڕانی ئابوری و چاودێران دەڵێن ئەو گۆڕانكاریانە كاری خۆی دەكات.
ئەمرۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دووربخاتەوە و عەلی موحسین عەلاقی راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی بانكی ناوەندیی عێراق بە وەكالەت.
عەلی موحسین عەلاق پێشتر لەنێوان ساڵانی 2014 و 2020 پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بوو و لە ساڵی 2020یش كرایە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگارانی سندووقی نەختینەی عەرەبی.
سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە خانەنشینكردنی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانیی عێراق TBI و راسپاردنی بیلال حەمدانی، كە بەڕێوەبەری گشتیی بانكی پیشەسازیی عێراقە، بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری بانكەكە.
زیاتر لە مانگێكە دینار لە بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە و بەوهۆیەشەوە ناڕەزایەتی لەشەقامی عێراقی دروستبووە، چەند بانكێكیش تۆمەتباركراون بەبردنە دەرەوەی دۆلار و ئەوەش وایكردووە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا چەند رێوشوێنێك بەرامبەر عێراق بگرێتەبەر.
ئەو 46 بانكەی كەلەماوەی شەش ساڵی ڕابردودا 78ملیار دۆلاریان بردووەتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو كەسانە تۆماركرابێت كە پارەكەیان نادرووەتە دەرەوە، چوار لەو بانكانە لەھەرێمی كوردستانن.
بەپێی ئەو رێوشوێنانەی بانكی ناوەندی عێراق بە فشاری ئەمریكا گرتوویەتیە بەر رێگری لەبردنە دەرەوەی دۆلار دەكرێت، بەوتەی چەند پەرلەمانتارێك و پسپۆڕانی عێرقی بەرپرسی عێراقی هەبووە ملیۆنان دۆلاری حەواڵەكردووە بۆ ئەوەی بە قومار بیدۆڕێنێت، بەشێك لە بەرپرسەكانیش ملیۆنان دۆلاریان بردووەتە ئەوروپا و وڵاتانی دیكە، بەشێك لەسەرمایەدارانیش بوونەتە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار و بەشێك لەپارەكانیان ناردووەتە دەرەوەی وڵات. بەشێك لەو لەو 46 بانكەی عێراق كە تۆمەتباركراون بە ناردنە دەرەوەی دۆلار بەشێكیان لقی بانكەكانن لەهەرێمی كوردستان و لەو 78 ملیار دۆلارە 10 ملیارو781 ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی چوار بانكی ھەرێمەوە حەواڵە كراوە كە بریتین لە:
بانكی ئەربیل سێ ملیارو 619 ملیۆن دۆلار.
بانكی شيمال سێ ملیارو 916 ملیۆن دۆلار.
بانكی كوردستان یەك ملیارو 961 ملیۆن دۆلار.
بانكی جیھان یەك ملیارو 283 ملیۆن دۆلار.
بەكۆی گشتی 10 ملیارو 781 ملیۆن دۆلار لەم چوار بانكەوە ڕۆشتووەتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو كەسانە بونی ھەبێت كە ئەو پارەیەیان ناردووە.
سەبارەت بەكاریگەری ئەو گۆڕانكاریانە گوڵاڵە سدیق شارەزای ئابووری و بانك بە مایكی وت: بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هۆكاری ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەبوو، لەسەر ئاستی ئیقیلمی و نێودەوڵەتی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران هەبوو.
دەشڵێت: لەئاستی ناوخۆیی پاش دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق، گروپی چوارچێوەی هەمەئاهەنگی و بەتایبەت نوری مالكی و قەیس خەزعەلی زۆر مەبەستیان بوو پارێزگاری بانكی ناوەندی لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە، چەندینجار گفتوگۆی لەگەڵ كراوە بۆ دەستبەرداربونی لەو پۆستە، وە مەرجی پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ دەستبەرداربونی لەو پۆستە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوە.
بەوتەی ئەو شارەزایەی بانك ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی ئابوری و لادانی پارێزگاری بانكی ناوەندی كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار، چونكە كێشەی دراوی عێراقی نە ئابوری بوو، نەدارایی، بەڵكو سەرلەبەری كێشەكە سیاسی بوو.
هاوكات هۆشیار عەبدوڵا- ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت: عەلی عەلاق، پێشتر پارێزگاری بانكی ناوەندی بوو و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو خولی پەرلەمانی رێگریكرد لەوەی كە حكومەت دەستكاری سیعری صەرف بكات، تەنانەت لە كاتی شەری داعش و ئەزمەی ئابوری بۆ موازەنەی ساڵی 2015 ئامادە نەبوو تاكە یەك هەزار دینار بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بباتە سەرەوەو پێش لابردنی لە كۆبونەوەیەكدا لە لیژنەی دارایی كە خۆم ئامادە بووم وتی كەی بڕیارتان دا دەستكاری بەهای دینار بكەن ئێمە بە جەماعی ئیستیقالە دەكەین.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: هێنانەوەی عەلاق لەلایەن سودانییەوە بۆ جێگیركردنەوەی بەهای دیناری عێراقییە، پرسیارەكە ئەوەیە لە سەردەمی ئەودا كار بە سیستمی پەنجەرەی ئالوگۆری دراو دەكرا كە شبهاتی گەندەڵی زۆری لەسەربوو، ئایا ئێستا ئەو دەتوانێ بە سیستمی نوێی سەكۆی ئەلیكترۆنی و رێگاوشوێنە نوێكان لەو ئەركەی سەركەوتوو بێت، بەش بە حاڵی خۆم هێشتا گەشبینم بەوەی كە بەهای دیناری عێراق جارێكی تر لە خوار 150 هەزارەوە جێگیر دەكرێتەوەو پارێزگاری نوێش رۆڵی لەوبوارەدا دەبێت.
دیواری رۆژئاوا یان دیواری بوراق، ئەم دیوارە دەکەوێتە
نزیک مزگەوتی ئەقسا، پێش هێرشەکەنی سەر ئێران، نەتەنیاهو سەردانی ئەم دیوارەی کرد
و ناوی جەنگەکەی لەسەر دیوارەکە جێهێشت، بەڵام ئایا ئەم سەردانەی ئەمڕۆ جەنگێکی
تری بەدواوەیە؟
ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوژینەکانیان لە قودس سەردانی "دیواری
رۆژئاوا"یان کرد کە شوێنێکی پیرۆزە لەلای جووەکان.
دیواری ڕۆژئاوا کە دیواری بوراقیشی پێدەوترێت، دەکەوێتە
شاری کۆنی ئۆرشەلیم، شوێنێکی گرنگی نوێژ و حەجکردنە کە بۆ گەلی جولەکە پیرۆزە، ئەمە
دوایین بەشی پاشماوەی دیوارە پارێزەکەیە کە جاران دەوری کێوی پەرستگاکەی دابوو، کە
پەرستگای یەکەم و دووەمی ئۆرشەلیم لەوێ بوون، هەردووکیان لەلایەن جوولەکەکانی کۆنەوە
بە پیرۆزی بێهاوتا دادەنران.
ڕەسەنایەتی دیواری ڕۆژئاوا بە دابونەریت و گێڕانەوەی مێژوویی
و بەڵگەی شوێنەوارناسی پشتگیری دەکرێت، لە دەوروبەری سەدەی دووەمی پێش زایین سەرچاوەی
گرتووە، هەرچەندە بەشەکانی سەرەوەی دواتر دروستکراون.
نەسراوی جۆراوجۆر مانەوەی دیوارەکە بە شێوەیەکی جیاواز لێکدەداتەوە،
یەکێکیان رایوایە ئەوە دەکات کە خودا ئەم پارچەیەی بۆ گەلی جولەکە پاراستووە، لە
کاتێکدا یەکێکی تر دەڵێت تیتۆس وەک هێمایەکی خەمباری داگیرکردنی یەهودا لەلایەن ڕۆمانەکانەوە
پاراستووە.
بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە دیوارەکە ئێستا تێکەڵ بە پێکهاتەیەکی
گەورەتر بووە کە چواردەوری گومەزی بەردی موسڵمانان و مزگەوتی ئەقسا دەورەدراوە،
ناکۆکی بەردەوامی هەیە لە نێوان عەرەب و جوولەکەکان لەسەر دەسەڵاتی دیوارەکە و زۆرجار
مافی چوونە ژوورەوە.
ئەم ناکۆکییە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەوەتەی ئیدارەی
ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی شارە کۆنەکەی کرد لە دوای جەنگی شەش ڕۆژ لە حوزەیرانی
1967.
لە ئێستادا، دیواری ڕۆژئاوا نزیکەی 50 مەتر درێژی و نزیکەی
20 مەتر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر قووڵتر دەچێتە ناو زەوی، پەرستنی جوولەکەکان لێرە
دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیزەنتی سەرەتایی و پشتگیری بیروباوەڕی حاخامەکان دەکات کە
"ئامادەبوونی خودایی هەرگیز دیواری ڕۆژئاوا بەجێ ناهێڵێت."
ساڵانە بە ھەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن، ئەم دیوارە جگەلەوەی
گرینگیەتەکی زۆری ھەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری ھەیە بۆ موسڵمانان،
چونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری
ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا.
رۆژی 12ـى حوزەران،
واتە رۆژێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆشتە دیواری بوراق و لە نامەیەکی بچوکدا ئاماژەی بە دەربڕینی شێری
ڕاپەڕیو دا.
شێری ڕاپەڕیو، دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی ژمارەکان لە تەوراتدا، کتێبەکە خۆی باس لە جوەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی
ئەخمینی دەکات، کە خاوەن ئیمارەتی خۆیان بوون کە بە یەهود میدناتا، یان شاری جو
ناسراوە، دیسانەوە بۆخۆی ئاماژەیە بۆ مێژوی کۆنی ململانێ لە نێوان جو و فارسدا لە
میانەی هەڵکشان و داکشانی هێزەکانی ناوچەکە.
رۆژێک دوای سەردانەکەی نەتەنیاهو،
ئیسرائیل ئێرانی ئاگرباران کرد و زۆربەی فەرماندە سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانی
ئێرانی کوشت و ژێرخانی ئەتۆمی ئێرانی تا ئاستی نەمان بە ئامانج گرت.
ئەمڕۆیش، دیسانەوە سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی دیواری رۆژئاوای کرد، بەڵام ئەمجارە وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا یاوەری دەکرد، وێنەکان بەخێرایی بڵاوبونەوە و بە تەنزەوە لەسەری نوسراوە،
ئەمجارە چی شەڕێکیان بەدەستەوەیە.