هەواڵ

هاوڵاتیانی هەرێم غازیان بەزەحمەت دەستدەكەوێت و نرخەكەشی بەرزبووەتەوە

Mic
2023-01-23

لەشارەكانی هەرێمی كوردستان نرخی بوتڵێك غازی ماڵان لەشوێنە بازرگانیەكان و بەنزینخانەكان بەرزبووەتەوە، ئەو غازەش كە كارگەكان بەسەر ماڵاندا دابەشی دەكەن دەستناكەوێت. نوێنەری كارگەكانی غاز لەسلێمانی دەڵێت هاوڵاتیان دەبێت 20 رۆژ ناو بنوسن تا بوتڵێكیان دەستبكەوێت.
کۆچەر تاهیر نوێنەری کارگەکانی غازی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژانه‌ سلێمانی پێویستی به‌ 450 تۆن غاز هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها 234 تۆنی بۆ دێت، وتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی نه‌بونی غاز له‌پارێزگاكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات.
كۆچەر تاهیر ئەوەشی خستەڕوو: له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌، هاوڵاتیان 20 ڕۆژ ناو دەنوسن بۆ ئەوەی بتوانن بوتڵێک غازیان دەستبکەوێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ نه‌كرێت‌و به‌شه‌ غازی سلێمانی زیادنه‌كرێت‌، جگه‌ له‌قه‌یرانی غاز، نرخه‌كه‌شی زۆر زیاتر گران ده‌بێت.
لەسلێمانی بەشێك لەوێستگەكانی فرۆشتنی سوتەمەنی بوتلڵێك غاز بەنزیكەی 15 هەزار دەفرۆشن بەهاوڵاتیان،لەكاتێكدا ئەو نرخەی حكومەت بۆ غازی ماڵان دیاریكردووە هەشت هەزار و 500 دینارە.
هەر لەسلێمانی ئەم كێشەیە سەریهەڵنەداوە، بەڵكو لەهەولێرو دهۆكیش هەمان قەیران بوونی هەیە،لەسنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر نزیكەی مانگێكە نرخی بوتڵێك غازی ماڵان لەشوێنە بازرگانیەكان بەرزبووەتەوە بۆ 13 هەزاردینار و ئێستاش لەهەندێك شوێنی ئەو دوو پارێزگایە گەیشتووەتە 17 هەزار دینار.
ئەو غازەی دەچێتە قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری دهۆك و هەولێرهەفتەی جارێك سەردان دەكات و بەشی هەموو هاوڵاتیانیش ناكات، جگە لەوەی هاوڵاتیان دەبێت چەندین كاتژمێر لەسەرەدا بوەستن.
تەنها لە ‏شاری سلێمانی 65 كارگەی غاز ‌و نزیكەی 300 بریكاری دابەشكردنی غاز هەن، بەڵام بەوتەی بەشێكیان غاز بەقاچاغ دەڕواتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەرئەوەشە هۆكاری گرانبوونی نرخەكەی لەزستاندا.
لەهەرێمی كوردستان بەردەوام و ساڵانە نرخی سوتەمەنی و غاز بەرزدەبێتەوە، حكومەتیش تائێستا نەیتوانیوە چارەسەری گۆڕانكاری لەنرخەكەی بكات، جگە لەوەی نەوتی سپی ماڵانیش ئەمساڵ نرخەكەی بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە و بەشێك لەهاوڵاتیانی ناوچە سنوریەكان بەناچاری پەنا بۆ داربڕینەوە دەبەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.