بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی ئاشكرایكرد ، بوونی منداڵ بە نەشتەرگەری و بەكارهێنانی شیری قوتو لە جیاتی شیری دایك، ئاستێكی مەترسیداری تێپەڕاندووە.
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆرجەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بوونی منداڵ بە نەشتەرگەری ئاستێكی مەترسیداری تێپەڕاندووە، بەكارهێنانی شیری قوتو لە جیاتی شیری دایك ئاستێكی مەترسیداری تێپەڕاندووە، هەروەها ئەو منداڵانەی نەخۆشن و لەسەر بەرپرسیارێتی دایك و باوكیان لە نەخۆشخانە دەردەكرێن لە ئاستێكی خراپدایە، لەبەرئەوەی پێش دەكردنی پێویستیی بە چارەسەربووە، بەوهۆیەوە چەندین منداڵ گیانیان لەدەستداوە و توشی ئیفلیجی مێشك بوون.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان وتیشی: لە نەخۆشخانە تایبەتەكاندا لەدایكبونی منداڵی پێشوەختە ڕێژەیەكەی زیاتر لە 95٪ و ئەمە ئامارێكی زۆر مەترسیدارە، منداڵ بوون بە نەشتەرگەری كاریگەری زۆر خراپی هەیە هەم لەسەر منداڵەكە و هەم لەسەر دایكەكە، ئەمەش هەندێك منداڵ توشی نەبەكامی دەبێت، بۆیە داوامان كردووە چاودێری ورد لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەكان هەبێت.
وەك د.پشدەر عەبدوڵا دەڵێت: یەكێك لە ئامارە مەترسیدارەكان بەكارهێنانی دەرمانی دژ بەكتریایە، كە ئێستا دنیا بە دەستییەوە دەناڵێت و پێنج هۆكاری مردن بەهۆی دەرمانی دژ بەكتریاوەیە، بەڵام لەوانەیە ئێستا لە هەرێمی كوردستان یەكەم هۆكاری مردن بەهۆی بەكارهێنانی دژە بەكتریاوە بێت، چونكە دەستكەوتنی ئەو دەرمانە ئاسانە.
سلێمانی ـ MIC
لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.
گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”
وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.
هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.