هەواڵ

سێ دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە

Mic
2023-01-25

ئەمڕۆ سێ دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوە، وەک خۆیان دەڵێن، ژمارەی کۆی سێ یەکەمەکان لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار کەسە.
چالاک محەمەد، بەناوی خوێندکارەکان بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، پاڵ پشت و پشتیوانبان بن بۆ دامەزراندنبان، چونکە لای ئەوان ئاشکرایە، کە پێویستیەکی گرنگی ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانن.
بەوتەی ئەو دەرچووانە دڵنیان باری ئابوری و داھاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بەرە باشتربوون چووە، بۆیە داوای سەرەتایترین مافی خۆیان دەکەین، کە دامەزراندنە بەشێوەی هەمیشەیی.
باس لەوەشدەكەن ئەمە جاری  31 هەمینە خۆپیشاندانی ھێمنانە بە مەبەستی دامەزراندنمان ئەنجام دەدەن و بەردەوامیش دەبن تاکو بەدەست ھێنانی مافەکانیان .
ئەو دەرچووانە ئاماژەیان بەوەشداوە لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی داواکانیان و دانەمەزراندیان، لەمەودوا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دێنە سەرشەقامەکان و مان دەگرن.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.