هەواڵ

وردەكاری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان

Mic
2023-01-25

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە  نادەستووریبوونی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو و ئێستای عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو بڕیارەش  گرفت بۆ ئەو بڕیارانە دروستدەكات كە حكومەتی عێراق داونی لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، ئەوەی جێگەی سەرنجە دوو ئەندامەكەی یەكێتی و پارتی لەدادگاكە واژۆی بڕیارەكەیان كردووە.
 رۆژی چوارشەممە 25-1-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵایەك لەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، كە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و محەممەد مەیاحی، پارێزگاری واستەوە تۆماركرابوون.
ئەو دوو سكاڵاكارە، داوایانكردبوو بڕیارەكانی ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و ژمارە (401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021) ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێندرێنەوە كە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان.
داواكە پێشتر سێ جار دواخرابوو، دوایین جار رۆژی 18ـی ئەم مانگە بوو و ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادگای فیدراڵی لەسەری كۆبوەوە.
مستەفا سەند، گرتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە كە لەناو دادگای باڵایی فیدراڵییە لە بەغدا و تێیدا دەڵێت: بڕیارێكی مێژوویی درا كە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دەركرد لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، كە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بەم شێوەیە بەهەدەردانی پارەمان بە درێژایی دوو دەیە راگرت، ئەمە سەركەوتنی حەقە و هیچ ئاڕاستەیەكی رەگەزپەرستی تێدا نییە بەرامبەر بە گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان یان پەڕگیریی لە ئێمەوەی باشووریەوە، دژایەتی تاكەكەسیش نییە بۆ سەرۆكوەزیرانی پێشوو و ئێستا، بەڵكو بۆ سەرخستنی حەق و كاركردنە بە دەستوور و یاسا.
 رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو بڕیارە 200 ملیار دینارەكەش دەگرێتەوە، وتیشی بەپێی بڕیارەكەی دادگا 200 ملیارەكە نانێردرێت و پێویستە رێككەوتنی نوێ لە نێوان عێراق و هەرێمدا بكرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.