هەواڵ

ئایا كامێرا نوێیەكانی تیژڕەوی كەوتوونەتەكار؟ هاتوچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەدەدات

Mic
2023-01-28

 هاتوچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەربارەی كامێرا نوێیەكانی تیژڕەوی دەدات و رایدەگەیەنێت بەشێك لەو كامێرایانەی لەناوشار جێگیركراون پەیوەندی بەوانەوە نییە، دەشڵێت كامێرا نوێیەكان لەرێگا خێراكان دەكەونەكار و لەناوشار كامێرای وەن پۆینت لەكاردایە. 
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: دوابەدوای روونکردنەوەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی دەربارەی کامیراکانی چاودێرێ خێرایی کە تیایدا شێوازی کارکردنی ئەوکامێرانە و راست کردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر کرابوون لەمیکانیزمی کارکردنی ئەو سستەمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود  پۆینت تو پۆینت وە راستی بابەتەکە کەتەنھا لەرێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێ دەکرێت، ھەندێک پەیجی و بەمەبەست وبەئەجێندایەکی مەبەستدار وئاراستە کراو راستییەکانیان بەلاڕێ برد وھەستان بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک کە وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی عەقید بەختیار محەمەد و ئەو کامێرانەی ئێستا لەقۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەرکی وگۆرەپان وگەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی کەبەھیچ جۆرێک پەیوەندی بەھاتوچۆ وبواری خێرایی وشۆفێری نیە و ڕای گشتییەیان بەلارێ برد، کە گوایە ئەمانە کامێرای ھاتوچۆن و قسەکانی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی راست نین و بەشێکی بەرچاوی ھاوڵاتییان لەسۆشیال میدیادا کەوتنە ژێر ئەو کاریگەرییە.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئێمە بەر لەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدەین بەڕای گشتی جەخت لەوە دەکەین کە  وێنەی نموونەی ئەو کامێرانەی بڵاوکراوەتەوە لە تەنیشت وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی کار وگرێبەستێکی جیاوازە و دوور ونزیک پەیوەندی بەھاتوچۆ و پرسی خێرایی وتیژڕەوی نیە بە ڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە و ھەرکەس ولایەنێک وپەیج ومیدیایەک و رۆژنامەوانێک دەتوانێت بەدواداچونی بۆ بکات .
لەكۆتایی روونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە:  دووپاتی دەکەینەوە کە کار کردنی کامێراکانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی 225 کامێرای چاودێری خێراییە لەوجێگایانە کە پێویست بێت بەسستەمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنوری رێگاوبانەکانی دەرەوەی شارە و ئەو کامێرایانەی کە لە ئێستا وئایندە لە ناوشار کاردەکەن بەسستەمی وەن پۆینتە.
هەر ئەمرۆ وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەرێگا خێراكانی هەرێمی كوردستان جێگیردەكرێن و لەسەرجەم رێگاكان كۆنترۆڵی خێرایی شۆفێر دەكات.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.