هەواڵ

ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كراوە سێ ساڵ زیندانیكردن دەیگرێتەوە

Mic
2023-01-29

بە تۆمەتی دەستوەردان و زیانگەیاندن بە دادگا و لەسەر بنەمای سکاڵایەکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادگای سێیەمی کەرخ، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگ دەکات و داوای لێدەکات لە بەردەم دادگاکە ئامادەبێت.
 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی سێی کەرخ لە بەغدا کە رۆژی یەکشەممە، 29-01-2023، بڵاویکردووەتەوە: لەسەر بنەمای سکاڵایەکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کە لە دژی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە، داوای لێدەکات لە بەردەم دادگاكە ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوە.
بەگوێرەی ئەو ماددەیەی کە   شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پێ بانگ کراوە، سزای تاوەکو سێ ساڵ زیندانی تێدایە.
شاخەوان عەبدوڵا لەسەر بڕیاری راگرتنی پارە بۆ هەرێم لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، رایگەیاند لایەنێك هەیە لەناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی دادگای باڵای فییدراڵی هەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.