هەواڵ

هێرشەكەی شەوی رابردووی ئەسفەهان لەئێران بۆچی بووە و چەند وڵات تێیدا بەشداربوون؟

Mic
2023-01-29

چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكی ئەوەیان ئاشكراكردووە، ئەو هێرشەی شەوی رابردوو لەشاری ئەسفەهان ئەنجامدراوە ئەمریكاش بەشداری تێداكردووە، هێرشەكە لەڕێگەی چەند درۆنێكەوە ئەنجامدراو پاشان ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ڕاگەیاند و ئێرانیش بێ ئەوەی ناوی ئیسرائیل بهێنێت پشتڕاستیكردەوە.
ئەو سەرچاوانە بەكەناڵی عەرەبیەیان ڕاگەیاندووە: هێرشەكە ئامانج لێی كۆگایەكی مووشەكی بالیستی ئێران بووە و پەیامێك بووە بۆ ئێران كە ڕێگەی پێنادەن مووشەكی بالیستی بەرهەم بهێنێت و لەهێرشەكەشدا هێزی ئاسمانی ئەمریكا بەشداریكردووە.
هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویكردووەتەوە: هێرشەكەی ئەسفەهان سەركەوتوو بووە سەرەڕای بانگەشەكانی ئێران بەوەی هێرشەكە تێكشكێندراوە.
وەك ئەو رۆژنامەیە باسیكردووە: هێرشەكەی شەوی رابردووی ئەسفەهان هاوشێوەی چەندین هێرشی دیكەی مۆساد بووە بۆ سەر بنكە و بارەگا سەربازیەكانی ئێران بەتایبەت یەكێك لەو هێرشانە كە لەساڵی 2020 ئەنجامدراوە، هاوكات باس لەهێرشكردنە سەر بنكەی ئەتۆمی نەتەنز كراوە لەساڵی 2021 دا لە شاری كەرەج كە بەهۆیەوە زیاتر لە 120 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی لەناوبراون.
پێشتر ئێران لەبارەی هێرشەكەی ئەسفەهان رایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەهێرشە درۆنییەكە دەكەن كە كراوەتە سەر كۆمەڵگەیەكی پیشەسازی سەر بەوەزارەتی بەرگری ئێران، هاوكات كەناڵی ئیرنای فەرمی ئێران رایگەیاند هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوووە و لێكۆڵینەوەش دەستیپێكردووە.
ئەمە یەكەم هێرشی ئیسرائیل نییە بۆ سەر پێگەی ئێران و میلیشیاكانی نزیك لێی، بەڵام ئێران بەردەوام ڕەتیدەكاتەوە ئیسرائیل هیچ ئامانجێكی لەناوخۆی وڵاتەكە پێكابێت، بەڵام چەندین جار ئێران پشتڕاستیكردووەتەوە كە ئیسرائیل هێرشی كردووەتەسەر پێگەی میلیشیاكانی نزیك لەئێران لەسوریا.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.