هەواڵ

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچە دوادەخات

Mic
2023-01-30

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم مووچەی مانگی یەكی 2023 لە رۆژی 5-2-2023 دابەش دەكات.
بەوتەی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رۆژی چوارشەممە موچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت كە لە پارەی هاوپەیمانانە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران دەكرێت.
دواخستنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەكاتێكدایە بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی زیاتر لە هەفتەیەكە پارەی پێویست لە بەردەست وەزارەتی داراییدایە و هیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە نەبووە.
حكومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم پابەندی بەڵێنەكەی خۆی بۆ دابەشكردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێك نەبووە و لەچەند مانگی رابردوودا خستیە هەموو دوو یاخود چواری مانگێك بەڵام ئەم مانگە لەوكاتەشدا دابەشی ناكات لەكاتێكدا ئەو مووچەیەی بڕیارە دابەش بكرێت مووچەی مانگی یەكی 2023 یە.
داهاتی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەفرۆشتنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان زیاترە لە یەك ملیار دۆلاری مانگانە، بەڵام هێشتا بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چاوی لەدەستی هاوپەیمانان و بەغدایە و بەردەوام بۆ دواكەوتنی مووچە پاساو دەهێنێتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.