هەواڵ |
دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ حەوتی شوبات دواخرا، نوێنەرانی هەرێم پاساوی ئامادەنەبوونیان خراپیی کەشوهەواوە بووە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە، 31-01-2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەک کۆببێتەوە کە لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بە درێژكردنەوەی نایاسایی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكان كە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ تۆماركرابوو دواخرا بۆ حەوتی مانگی دوو كرایە دانیشتنێكی كراوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵا کۆببێتەوە کە ئەوانیش یەكەمیان ئەو سكاڵایەی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، دووەمیش سکاڵا لەسەر هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تۆمارکرابوو و سکاڵاکار داوا دەکات راسپاردنی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەڵبوەشێندرێتەوە.
سکاڵای یەكەم بە ناوی سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق پێشکەشکراوە، لە پاش ئەوەی لەگەڵ سێ سکاڵای دیکەدا یەکخران، کە لەلایەن یوسف محەممەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کرابوون و 18ـی کانوونی یەکەمی 2022، یەکەم دانیشتن لەبارەی سکاڵاکان کرا.
سکاڵاکار لەو سکاڵایەدا داوای پووچەڵکردنەوەی یاسای ژمارە 12ـی رۆژی 9-10-2022ـی تایبەت بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بەهۆی دژایەتیی لەگەڵ هەردوو ماددەی 5 و 20ـی دەستووری عێراق، جگە لەوەش لە داواکەدا هاتووە: مافی دەستووریی دیاریکراو لە ماددەی 51ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 1992 پێشێل دەکات.
رۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و بەشێك لەفراكسیۆنی گۆڕان و پێكهاتەكان تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانیان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تووڕەکرد و لەنێوان بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بایکۆتکردنی و هەڵپەساردنی ئەندامێتی خۆیانهێشتەوە.
بەشێك لە خانمان لەكاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە كرژبوون و ئازارێكی تاڕادەیەك قورس دەكەن، كە وادەكات كارە ئاساییەكانی ڕۆژانەیان بۆ سەختتربێت، بۆ ئەوەی ئازارەكانی پەیوەست بە سوڕی مانگانەت كەم بكەیتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكە:
كاتی سوڕی مانگانە هەوڵبدە شیرینی، چەوری وسوێری و كافاین كە لە چا و قاوەدا هەیە كەم بكەیتەوە.
حەبە ئازارشكینەكانی وەك ئیبوپروفین (٦٠٠-٨٠٠) میلیگرامی بخۆ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكەت
هەوڵبدە بەشێوازی بازنەیی مەساجی بەشی خوارەوەی سكت بكە.
باشترە خواردنی سەوزە ومیوە زیاد بكەیت لە ژەمەكانت، ژەمەكانت با سوك بن و زوو زوو خورادن بخۆ.
شتێكی گەرم لە شێوەی " جەوەنە" بخەرە سەر سكت.
خواردنەوە گەرمەكان بخۆوە.
هەوڵبدە دوربكەویتەوە لە سترێس و دڵە ڕاوكێ، پیاسەیەكی كەم یان یۆگا وهەرچالاكییەكی دیكە وادەكات كەمتر هەست بەئازار بكەیت.
هەوڵبدە بە ئاوێكی گەرم خۆت بشۆیت.
بۆچی لەكاتی سوڕی مانگانە هەست بە ئازار دەكەم؟.
لەكاتی سوڕی مانگانەدا دیواری منداڵدان كرژ دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان بدات لەكاتی سوڕی مانگانەدا، ئەمەش فشار دەخاتە سەر مولولەی خوێنەكان و وادەكات ڕۆشتنی خوین بۆ ئەو بەشەی جەستە كەم بێتەوە بەمەش ئۆكسجینی تەواو ناگاتە خانەكانی منداڵدان، لەم حاڵەتەشدا لە نەبوونی ئۆكسجیندا خانەكانی منداڵدان دەست ئەكەن بەدەردانی ماددەی كیمیایی كە دەبنە هۆی هەستكردن بە ئازار،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماددە كیمیاییانە دەبنە هۆی دەردانی ماددەیەكی دیكە بەناوی پڕۆستاگلاندین، ئەمەش وادەكات زیاتر دیواری منداڵدان كرژ ببێت و ئازارێكی زۆرتر دروست بكات.