هەواڵ

سێ ژن هاوكاری ژنێكی دیكە دەكەن بۆ لەباربردنی منداڵێكی

Mic
2023-03-15

پیاوێك لە تەكساس سكاڵا  تۆمار دەكات لەسەر سێ ژن كە هاوكاری هاوسەرەكەیان كردووە بۆ لەباربردنی منداڵەكەی.

پیاوێك لە ویلایەتی تەكساس سكاڵا لەسەر سێ ژن تۆمار دەكات كە هاوكاری هاوسەری پێشویان كردووە بۆ دەستكەوتنی حەبی لەباربردنی منداڵ لە سال ڕابردوودا و داوای یەك ملیۆن دۆلاری كردووە وەك قەرەبوو.

ماركوس سیلڤا، بەهۆی گۆڕینەوەی ئەو كورتەنامانەی كە لەنێوان هاوسەرەكەی و ئەو سێ ژنەدا هەبووە، داواكەی تۆماركردووە و تاوانباری كردوون، لە سكاڵاكەیدا داوای یەك ملیۆن دۆلاری كردووە.

بەپێی كورتەنامەكان كە دەست دادگا كەوتووە ئەو ژنە ترسی ئەوەی هەبووە بەهۆی منداڵەكەوە ناچاربێت كە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بمێنێتەوە، هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات كە حەبەكانی لەلایەن هاوڕێیەكیەوە بۆ بەكارهێنراوە.

ئەمەش یەكەم داوای یاسایی لەم جۆرەیە لە ویلایەتەكەدا لە دوای ئەوەی دادگای باڵا پارێزگارییە دەستوورییەكانی لەباربردنی منداڵی هەڵوەشاندەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە  بەپێی یاسای ویلایەتی تەكساس "ئەو كەسەی یارمەتی ژنێكی دووگیان بدات بۆ لەباربردنی منداڵ، تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە".

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.