شەوی ڕابردوو هێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیا، لەپارێزگای دهۆك كەوتە خوارەوە، توركیا ڕەتیدەكاتەوە هێلیكۆپتەری ئەوان بێـت، میدیای پەكەكە دەڵێت هێلیكۆپتەری توركیابووە، دژەتیرۆری پارتیش دەڵێت ئەندامانی پەكەكەی تێدابووە.
شەوی ڕابردوو لهسنوری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، هێلیکۆپتەرێکی سهربازیی كهوتهخوارهوه و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کوژراو و دوو بریندار هەیە، بەپێی وتەی هەندێ سەرچاوەش تەواوی حەوت کەسەکە گیانیان لەدەستداوە.
میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە: ئەمشەو لە سنور لهسنوری شارەدێی چهمانكێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك هێلیکۆپتەرەکئ سەربازی کەوتە خوارەوەو بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان حەوت سەرنشینی تێدابووە کە پێنجیان گیانیان لەدەستداوەو دوو کەسی دیکەشیان بریندار بوون، هاوکات دەشوترێت کە سەرجەمیان بەهۆی گڕگرتنی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی قوربانییەکانیش بەتەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
هاوکات تیمەکانی فریاکەوتنی شارەدێی چەمانکێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارو تەرمەکانیان رەوانەی نەخۆشانەی شارۆچکەی ئامێدی کردووە.
بەپێی هەندێ سەرچاوە هێلیکۆپتەرەکە تورکییەو حەوت سەرنشینی تێدابووە، بەشێک لە سەرچاوەکانیش دەڵێن هێلیکۆپتەرەکە عێراقی بووە، بەڵام تائێستا زانیاری پشتڕاستکراوە نییە کە هێلیکۆپتەرەکە هی چی وڵاتێک بووە، هەرچەندە توركیا ڕەتیدەكاتەوە هێلیكۆپتەرەكە سەر بەوان بێت و پەكەكەش لەوبارەیەوە هیچ ڕوونكردنەوەیان نەداوە، بەڵام میدیا و دژەتیرۆری پارتی دەڵێت هێلیكۆپتەرەكە ئەندامانی پەكەكەی تێدابووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.