هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕۆژی هەینی گیانلەدەستدانی نۆ لە ئەندامانی لەكەوتنە خوارەوەی دوو هێلیكۆپتەر لە ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك لەهەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، یەكێك لەو كەسانە بەرپرسی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا بووە و خوشكەزای مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتە.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەكەیدا ڕایگەیاند: دوو هێلیكۆپتەرمان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی خراپی كەشوهەوا لەدهۆك كەوتوونەتە خوارەوە كە لەڕێگەدا بوون بەرەو سلێمانی، یەكێك لەو كەسانەش كە گیانیان لەدەستداوە شەڕڤان كۆبانی بووە كە فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستانە.
بەوتەی هەسەدە دوو هێلیكۆپتەرەكە كۆمەڵێك لەشەڕڤانانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستانیان بەرەو هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی بۆ سلێمانی بردووە، ئەویش لەچوارچێوەی چالاكیەكانمی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی ئەمنیی و سەربازی.
سەرەتای ڕووداوەكە میدیا ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش میدیای پارتی وایان بڵاوكردەوە كە یەك هێلیكۆپتەر كەوتووەتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.
دواتریش دەزگای دژەتیرۆری پارتی بڵاویكردەوە: هێلیكۆپتەرەكە لەجۆری یۆرۆكۆپتەر AS350 و شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە لەنزیك چیای بێخێر لەناوچەی دهۆك كەوتووەتە خوارەوە.
هەرچەندە تائێستا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی ڕووداوەكەوە بەفەرمی هیچ لێدوانێكی نەداوە، بەڵام بەرپرسێكی هەرێم بۆ پەیوەندیكردن بەمیدیا جیهانیەكان ئەوەی ئاشكراكردووە لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكان دەستیپێكردووە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بەشێكیان ئەندامی پەكەكە بوون.
بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەك لەپارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فرانس پرێس، پەكەكە لێكۆڵینەوە لە كەوتنەخوارەوەی دوو هێلیكۆپتەرەكە دەكات، بەڵام سەرچاوەكە نە پشتڕاستیكردووەتەوە نە ڕەتیشیكردووەتەوە هیچ یەكێك لەسەرنشینانی دوو هێلیكۆپتەرەكە ئەندامی پەكەكە بووبن.
هەر بەپێی زانیاریەكان بەهۆی ئەوەی سەرنشینانی دوو هێلیكۆپتەرەكە بەرەو سلێمانی هاتوون، یەكێتی داوای لەهاوپەیمانان كردووە لێكۆڵینەوە لەكەوتنەخوارەوەیان بكەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.